تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Balance of international payments
هاوسەنگیی تەرازوی پێدانی نێودەوڵەتی. دۆخی مامەڵەی وڵاتێك لەگەڵ وڵاتانی تردا بۆ ماوەیەكی دیاریكراو دەخاتە ڕوو. ئەمەش لە كڕین و فرۆشتنی شمەك و خزمەتگوزاری، دیاری (gift)، مامەڵەكانی حكومەت و جووڵەی سەرمایە پێك دێت.
Balance of trade
هاوسەنگیی بازرگانی. بەشێكە لە هاوسەنگیی تەرازووی پێدان كە تایبەتە بە هەناردە و هاوردەی شمەك، بۆ نموونە، وەك شمەكی نەوت، ئامڕازی بەرهەمهێنان و ئوتۆمبیل. كاتێك خزمەتگوزاری و بابەتەكانی تری ئێستا لەبەرچاو دەگیررێت، ئەوا ئەمە هاوسەنگیی حیسابی لەگەڕ (current account) هەژمار دەكات. لە ژمێریاریی هاوسەنگیی تەرازنامەی پێداندا، حیسابی لەگەڕ بە هۆی حیسابی داراییەوە (financial account) دیاری (هەژمار) دەكرێت.
Balance on current account
هاوسەنگیی حیسابی لەگەڕ، سەیری هاوسەنگیی حیسابی بازرگانی بكەن.
Balance sheet
تەرازنامە. ڕاپۆرتی سەرپاكی دۆخی دارایی (كەسێك، كۆمپانیایەك، حکومەتێكە) بۆ ماوەیەكی دیاریكراو، لە لایەكیدا دارەتەكان (Assets) هاتووە، لە لاكەی تریدا پابەندییە قەرزییەكان (liabilities) و پوختەی گەشە هاتووە. هەر بابەتێك بەگوێرەی بەهای هەییەكەی یان بەهاكەی بەپێی پارە هەژمار كراوە. كۆی هەردوو لاكەی دەبێ هاوسەنگ بێت، چونكە پوختەی گەشە (زۆربوون) بە واتای كەمكردنەوەی پابەندییە قەرزییەكانە لە دارەتەكان.
Balanced budget
بودجەی هاوسەنگ. ئاماژەیە بە هاوسەنگیی بودجە.
Budget balanced
هاوسەنگیی بودجە. واتە یەكسانبوونی سەرجەم خەرجی لەگەڵ سەرجەم داهاتدا (جگە لە قەرزی وەرگیراو).
Merchandise trade balance
هاوسەنگیی بازرگانیی كاڵا و شمەك. سەیری هاوسەنگیی بازرگانی بكەن.
Trade balance or merchandise trade balance
هاوسەنگیی بازرگانی یان هاوسەنگیی بازرگانیی شمەك. سەیری هاوسەنگیی بازرگانی بكەن.