تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Managed exchange rate
نرخی دراوگۆڕینەوەی كارگێڕیكراو. سیستەمێكی نرخی دراوگۆڕینەوەیە كە لە ئێستا زۆر باوە و بە كار دەهێنرێت. لەم سیستەمەدا، وڵات جاروبار بۆ جێگیركردنی دراوەكەی دەستوەردان دەكات، بەڵام نرخێكی جێگیر و بەرامبەر (parity) ڕاناگەیەنێت.
Real wages
هەقدەستی ڕاستەقینە. هێزی كڕینی هەقدەستی كرێكارە بەپێی شمەك و خزمەتگوزاری. ئەمەش بە هۆی ڕێژەی هەقدەست كە بەپێی پارەیە لە پێنوێنی نرخی بەكاربەردا هەژمار دەكرێت.
Absolute advantage
سوودی ڕەها (لە بازرگانیی دەرەكیدا). واتە توانای وڵاتی A لە بەرهەمهێنانی شمەكێكدا كە كارامەییەكەی (وەك بەرهەمهێنانێكی ئێجگار زۆر بەپێی یەك یەكەی ئینپووت) لە وڵاتی B زیاتر بێت. بوونی ئەم تایبەتەمەندییەی سوودی ڕەها بە واتای ئەوە نییە كە وڵاتی A لە هەناردەكردنی شمەكەكەی بۆ وڵاتی B سەركەوتوو بێت.
Arbitrage
لەزفرۆش، فرۆشاوفرۆش، پەلەفرۆش، ئاربیتراج. واتە كڕینی شمەكێك یان داراییەك لە بازاڕێكدا و دەسبەجێ فرۆشتنی لە بازاڕێكی تردا بە هۆی جیاوازیی نرخەكەیەوە كە بۆ قازانجكردنە. ئاربریتراژ لایەنێكی گرنگە لە نەهێشتنی جیاوازیی نرخدا و دەبێتە هۆی ئەوە بازاڕ بە كارامەییەكی زۆرەوە ئەركەكانی بەڕێوە ببات.
Average cost curve, long-run (LRAC, or LAC)
چەماوەی نێونجی تێچوونی درێژخایەن (LRAC یان LAC). وێنەی لانیكەمی نێونجی تێچوونی بەرهەمهێنانی شمەكێكە لە هەر ئاستێكی ئاوتپووتدا، وادانراوە كە تەكنەلۆجیا و نرخی ئینپووتەكان دراون و بەرهەمهێنەریش ئازادە لە هەڵبژاردنی قەبارەیەكی گەنجاو بۆ كارخانەكەی.
Average cost curve, short-run (SRAC, or SAC)
چەماوەی نێونجی تێچوونی كورتخایەن (SAC یان SRAC). بریتییە لە وێنەی لانیكەمی نێونجی تێچوونی بەرهەمهێنانی شمەكێك لە هەر ئاستێكی ئاوتپووتدا، كە تێیدا دۆخی تەكنەلۆجیا، نرخی ئینپووتەكان و شوێنی كارخانەكە دراوە.
Average product
نێونجی بەرهەم. بریتییە لە سەرجەم بەرهەم یان ئاوتپووت كە بەسەر بڕی سەرچاوەیەكدا دابەش دەكرێت. بۆ نموونە، نێونجی بەرهەمی كرێكار بریتییە لە سەرجەم بەرهەم دابەشی سەر بڕی سەرچاوەی كرێكار و ئەمەش بۆ سەرچاوەكانی تر ڕاستە.
Average revenue
نێونجی دەسهات. واتە سەرجەم دەسهات كە بەسەر ژمارەی یەكەی فرۆشراودا دابەش دەكرێت؛ بۆ نموونە، داهات بەپێی هەر یەكەیەك. بە گشتی نێونجی دەسهات یەكسانە بە نرخ.
Average tax rate
نیونجی نرخی باج. سەرجەم باجە كە بەسەر سەرجەم داهاتدا دابەش دەكرێت، هەروەها پێیشی دەڵێن ڕێژەی باجی كاریگەر (effective tax rate).
Comparative advantage
سوود یان تێچوونی ڕێژەیی (لە بازرگانیی دەرەكیدا). بەگوێرەی ئەم یاسایە، وڵاتێك لە بەرهەمهێنان و هەناردەی ئەو شمەكانەدا پسپۆڕێتی پەیدا دەكات كە لە ڕووی بەرهەمهێنانەوە تێچوونی ڕێژەییان كەم بێت، ئەو شمەكانەش هاوردە دەكات كە لە ڕووی بەرهەمهێنانەوە تێچوونی ڕێژەییان لەسەری زۆر ڕابوەستێت. كەواتە ئەوە سوودی ڕێژەییە كە بازرگانی دیاری دەكات، نەك سوودی ڕەها.
Cost, Average fixed
نێونجی تێچوونی نەگۆڕ. واتە تێچوونی نەگۆڕ (ئاماژەیە بە تێچوونی نەگۆڕ) كە بەسەر بڕی بەرهەمهاتوودا دابەش دەكرێت.
Cost, Average variable
نێونجی تێچوونی گۆڕاو. واتە تێچوونی گۆڕاو (ئاماژەیە بە تێچوونی گۆڕاو) كە بەسەر یەكەی بەرهەمهاتوودا دابەش دەكرێت.
Efficiency-wage theory
تیۆریی هەقدەستی كارامە. بەگوێرەی ئەم تیۆرییە، هەقدەستی بەرز دەبێتە هۆی بەرهەمداریی زۆر. چونكە ئەگەر كرێكار هەقدەستی زۆر بێت، ئەوا تەندروستترە، زەوقی كاركردنی زیاترە و كەمتر دەست لە كارەكەی هەڵدەگرێ و ڕوو دەكاتە كاری تر.