تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



Capital consumption allowance
پاشەكەوتی سوانبڕ (سوانچن)، سوان. سەیری سوانی (دارەتێك) بكەن.
Consumption
بەكاربردن. لە ئابووریی تەڤدا، واتە سەرجەم خەرجیی تاكەكان یان وڵاتێك كە لە ماوەیەكی دیاریكراو لە شمەكی بەكاربردندا خەرج دەكرێت. بە دەربڕینێكی وردتر، بەكاربردن بۆ سەرجەم ئەو شمەكانە بە كار دەهێنرێت كە لەو ماوەیەدا بە كار هێنراون، چێژیان لێ وەرگیراوە یان ''خوراون'' (eaten up). لە كردەوەدا، خەرجیی بەكاربردن سەرجەم شمەكی كڕدراوی بەكاربردن دەگرێتەوە كە زۆربەیان زۆر لەو ماوەیە زیاتر دەمێننەوە كە لێرەدا هاتووە، وەک كەلووەلی ناوماڵ، جلوبەرگ و ئوتۆمبیل.
Consumption function
نەخشەی (فەنكشنی) بەكاربردن. واتە ئەو خشتەی كە تێیدا سەرجەم بەكاربردن و داهاتی داشكاوی تاكەكەسی (DI) دەخاتە ڕوو. هەمیشە وادانراوە كە سەرجەم سامان و گۆڕاوەكانی تر كاریگەرییان لەسەر بەكاربردن هەیە.
Consumption-possibility line
هێڵی توانای (یان دەرفەتی) بەكاربەر. سەیری هێڵی بودجە بكەن.