تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



برای دایکی
ئادەمیزادێکی نێرینه که دەگەڵ کەس یا کەسانێکی تر دایکیان یەک بێت. *داییک برا.
ئاریکار
«نا.، سفا.»، «بکـ.» کەسێکی دەستی یەکی تر بگرێ و لە جێ بە جێ کردنی ئیشێکا کۆمەگی پێ بکا. *هاریکار، یاریدەدەر، تمـ: ئاجودان.
ئاریکاری
«نمسـ.» کاری یاریدەدان* هاریکاری. ئاریکاری خواستن «مستـ. لا.» داوای کۆمەگ کردن «ژابا - ٦» .
ئیدیکە
[[ئیدی + کە (ئم.)]]
(ستت. مبهەم) تم: ئیتر. ((... بە دەستێکی خەنجەری دەبانە، بە ئیدیکەی کێردووکە.)) (تحفە: ج٢- ١٨٥). کاغەێکی دیکەشم بۆ نووسی.
ئیستیکان
[[ لە رووسی: ستەکان]]
(نا.) دەفرێکی بچووکە لە شووشە دروست دەکرێ و چای پێ دەخورێتەوە.. * (کعر.) پیاڵە.
ئیکسیر
(نا.) ١- داو و دەرمانێ کە پێشوونیان لایان وابوو (عناصر) دەگۆڕێ، وەک (مس بکا بە ئاڵتوون و...) ٢- (مج.) هەر شتێکی کەم دەست کەوێ. ((ئیکسیرە خاک و خۆڵی دەرمانی گەورە ماڵان)) ((حاجی). تێبــ.- ئەم وشەیە لە (کسیریۆن)ی یۆنانی ڕا خوازراوەتەوە بۆ زمانی عەرەبی و بۆتە (الاکسیر)، ئەو جار لە عەرەبی ڕا خوازراوەتەوە بۆ زمانانی فرەنسی و ئینگلیسی و کراوە بە (ئێلیکسیر).
ئیکلام
[[محر. عا.: ئیکرام]]
(نا.)، (مک.) ڕەسمی حورمەت، ڕێ و ڕەسمێکە بۆ نیشاندانی حورمەت و ڕێز بەرامبەر کەسێ ئەنجام دەدرێ. تێبــ.- دەست بە سینگەوە دەگیرێ و بە پێی گەورەیی ئەو کەسە یا ئەوان کەسانەی نیاز وایە ڕێزیان لێ بندرێ، لای ژوورووی لەش بۆ پیشەوە دەچمێنرێتەوە.
ئیکلام کردن
(مست. لا.)، (مک.) ڕەسمی ئورمەت بەجێ هێنان. تەعزیم کردن. * ئیکلام کێشان.
ئیکلام کێشان
(مست. لا.)، (مک.) تم: ئیکلام کردن.((دەچوونە خزمەت مام غەلیفەی ئیکلامیان کێشاوە)) (تحفە: ج٢-٧٧).
ئیکمال بوون
[[عا.: ئیکمال + کو: بوون]]
(مست. لا.)، (کعر.) لە ئیمتحانا لە یەک یا چەند دەرس دەرنەچوون و ناچار بە ئیمتحان دانەوەیان بوون.
ئیکە
(تب)، (سیم.) تم: ئیتر. ((کورد ئەوەندە کوردن بە سەد شەیتان کە کوردی ناکەون)) ((ئیکە خەڵقی بۆچی بۆخۆی دەردی سەر پەیدا ئەکا)) (کوردی)
ئەمریکا
(نا.)، (کئێر.) یەکێکە لە پێنج بەشە ئیشکانیەکانی سەرزەوی، یەکەم جار ساڵی ١٤٩٢ کریستۆف کلۆمب دۆزیوێتێوە، ٤٢ میلیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشە پانە، لە ساڵی ١٩٦٩ چراسەت و شێست میلوێن نفووسی هەبووە (تم: لاڕووس-١٠١٦). دەکرێتە سی بەش: ئەمریکای باکووری، ئەمریکای ناوەندی، ئەمریکای جنووبی. * (کعر.) ئەمەریکا.
ئەمیکە
[[ئەم+ ئی+کە (دیکە)]]
(نت.)،(سیم.) ناوی ئیشاڕەیە بۆ دیاری کردنی شتێک لەناو کۆمەڵێ شتی هاوچەشن. کوڕە ئەم کتێبــ.ەیان ناڵێم، ئەمیکە. *ئەمیتر، ئەویدی، ئەویدیکە.
ئەمەریکا
(نا.٩، (کعر.) تم؛ ئەمریکا.
ئەنتیکە
[[=فرەنسی: ئانتیک. لاتینی: ئانتیکووس= کۆن، قەدیمی]]
(نا. س.) ١- هەر شتێکی کونیینەی زەمانەکانی پێشوو کە لەژێر خاکا بدۆزرێتەوە. دریاز دێیەکە لە نیزیک مەهاباد شتی ئەنتیکەی زۆر لێ دەدۆزنەوە، هەندێ قەبری کۆن لە کوردستان شتی ئەنتیکەیان تێدایە. ((... ئەم ماوەیە شتی ئەنتیکەم زۆردی...)) (قەفتان: چیرۆک-٣) ٢-(مج.) آ) هەموو شتێکی نایاب. ب) سەیروسەمەرە. ئەم پیاوە زۆر ئەنتیکە و قسەخۆشە. ج) بەتەڕییەوە _نالەبار، ناقۆڵا، کەم فام... کوڕە خۆ ئەم پیاوە هەر زۆر ئەنتیکەیە. * عەنتیکە. تێبــ.- ئەوی ڕاست بێ ئەم وشەیە کەم دەکار دەکرێ و خەڵکی لادێ و نەخێندەوار هەر (عەنتیکە) دەڵێن.
ئەویدیکە
[[ئەویدی+ئەکە]]
(نت.)، (مک.) تم: ئەمیکە.
ئەویکە
[[ئەو+ ئە+ئەکە]]
(نت.)، (کعر.) ناوی ئیشاڕەیە بۆ شتێکی معینی دوور، کە لە ناو چەند شتێکی هاوچەشنی خۆیدا بە ئیشاڕە دیاری دەکرێ. * ئەویتر.
باریکان
[[باریک + ئان]]
(نت.) بەنێکی بە دانستە و باریک ڕێسرابێ. باریکان دەڕێسێ- بە تەشی خوری دەکاتە بەنێکی باریک. ب) (کن.) قسەکانی زۆر درێژ دەکاتەوە، هەر لێی بابڕیتەوە، زۆر ڕینگەڕینگ دەکا.
باریکایی
[[باریک + ئایی]]
(نت.) ئەو شوێنەی کە لە جێگاکانی تری کەمتر ئەستوور بێت. دارەکە لە باریکاییەکەی ڕا ببڕنەوە.
باریکی
[[باریک + ئی]]
(نت.) موتڵەقی باریکایی. (تم: ئەستووری- تێبــ.).