تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بایبلکه
[[٣-با/١+ئیلكه]]
«نت.» «سیەگوڵی گیایەکی دڕکاوییه «گۆیا - کەڵەوی - یه»، پاییزان له گیایەکه دەبێتەوه و به شکڵی «گۆ» یەکی پچووک که هەمووی هەودا هەودای باریکە و لە ناوکێکی ڕەقی وەکوو ئاڵقە هەڵچەقیون بە دەشت و چۆڵاندا بڵاو د بێتەوه *«مک.» پشیله پاییزه، پەپووله پاییزه. «سیهباویلکه، باویلێ. «هل.» پشیلۆکه، گەورەگله. «سن.» شەلەمین کەره.
بەیبوون
«نا.» تم: بابنه پێچ.
ئاخری و عاقیبەتی
لە ئەنجامدا لە نەتیجەدا، هەر...
ئاریباری
«نتـ.»، «کیـ.» هەڵووچە، هەڵووژە. هس.: ئاڵووباڵوو.
ئیبتدایی
[[=عا.: ابتدائی]]
(س.) حاڵی شتێک کە لە ڕێزا پێش هاوچەشنەکانی خۆی بێت. خوێندنی ئیبتدایی، مەدرەسەی ئیبتدایی.
ئیبتیدا
[[=عا.: ابتدا]]
(بن.) لەپێشدا، لە هەوەڵەوە، پێش هەموو شتێک، سەرەتا. ((ئەوەڵ ئیبتیدا بە ئیسمی ئەڵڵا)) ((پەس حەمد و سەنا ئەلحەمدولیلا)) (عەقیدەی شێخ سەمیع)
ئیبلیس
[[عا. لە یۆنانی وەرگرتووە: دیابۆلۆس= درۆزن، دووزمان]]
(نا.) ١- شەیتان. ٢- (مج.) آ) ئەو کەسەی بە فێڵ و درۆ و دەلەسە خەڵکی هەڵخەڵەتێنێ. ب) پیاوی زیرەک و زۆرزان کە زیرەکی خۆی زیاتر بۆ خراپە دەکاردەکا.
ئیشتیبا(ه) کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.)، (کئێر.) ١- لە حیسابدا سەهوو کردن. ٢- لە کاراندا بە هەڵەچوون.
ئیشتیباه
[[=عا.: ئیشتیباه]]
(نا.). ١- (کئێر.) سەهو، غەڵەت. میرزا ڕەشید هەمیشە لە حیسابدا ئیشتیباهی هەیە. ٢- (کعر.) شک، گومان، دوودڵی.
ئیعتیبار پێ کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.)، (کئێر.) باوەڕ کردن بە کەسێ لە هەر بابەتێکەوە بێ.
ئیعتیبار کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.)، (کعر.) بە حیساب هێنان، لە قەڵەم دان. ئیعتیباری کەن من هەر نەبووم، وای ئیعتیبارەکە پیاوێکی کوشتوە و خۆی هاویشتۆتە ماڵت.
ئیعتیبارنامە
[[عا. کو.]]
(نت.)، (کئیر.) ١- کاغەزێکە تێیدا دەنووسرێ کە کەسێ بۆ نوێنەرایەتی پەرلەمان یا کۆنگرەی پارتێکی سیاسی هەڵبژێردراوە و ئەندامی ئەنخومەنی هەڵبژاردن ئیمزای دەکەن. ٢- نامەیەکە باڵیۆزی دەوڵەتێک لە سەرۆکی دەوڵەتی خۆیەوە بۆ سەرۆکی ئەو دەوڵەتەی دەبا کە لە وڵاتەکەیدا بۆتە باڵیۆز و بەپێی ڕێ و شوێنێکی تایبەتی تەسلیمی دەکا. (عا.) ئەوڕاقی ئیعتیماد.
بازیبەند
[[بازی = بازوو +بەند]]
(نت)، (مک) تم: بازووبەند. «...ماڵ ماڵ دە کوتی کاکە ناسر، بە خودای چاک دەڵێن، ئەوان لەمە بە غیرەت ترن، بازیبەندیان لەقۆڵی خۆیان دەرهێنا...» (تحفە،ب٢ -ل- ه).
ئەدیب
[[=عا.: ادیب]]
«نا. سـ.» ئەو کەسەی دەستی «۲- ئەدەب» ی هەبێ، شارەزای نووسین و شێعر دانان بێ: کتێبــ.ی «ئەنجمەنی ئەدیبانی کورد» لە ئەستەمبووڵ چاپ کراوە. پیرەمێرد ئەدیبێکی گەورەی کورد بوو. تێبــ.ینی: ئەم وشەیە ئەگەر لە پێش «ناو» ە و بێ «ناو» ە و ئەگەر بە دوای «ناو» یشدا هات، ئەوا سفەتە.: ئەدیبێکی کورد. کوردێکی ئەدیب.
بەندەی بێ عەیب نابێ
«کن.» ئینسانی کامڵ دە ست ناکەوێ و هەر کەسێ هەرچەندەی بێ عەیب بێته بەرچاوان هێشتا عەیبی وای هەیه و لە وەختێکا لێی دەربکەوێ.