تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیشتییا
[[محر. عا.: ئیشتیها]]
(نا.) ١- ئارەزووی خواردەمەنی ٢- مەیل، ڕەغبەت.
ئیشتییا کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ئارەزووی خواردەمەنی و چێشتێکی تایبەتی کردن. لە پاڵەوە دانیشتووە و وردە ئیشتییایان دەکا، لە ئەوڕوپا پیاو ئیشتییای قبووڵی دەکا.
ئەشقیا
[[=عا.: اشقیاء «شقی » ] ]
«شقی.»، «نا.» ۱- دڕ و بێ حەیا۲. - شڵتاغ باز، شەڕ فرۆش. ۳- خۆبەئازازان، ملهوڕ. ۴- ئەوەی گوێ ناداتە دابی کۆمەڵایەتی و هەرچی ویستی دەیکا و خۆی بەسەر خەڵکیدا دەسەپێنێ. ۵- دز و ڕێگر.: دەک بە زیادی خێرێ نەبێ خۆ ئەم هەتیوە پیسەی کوێخا بارامیش لێمان بۆتە ئەشقیا، ئەم دنیایە بۆ وای لێهاتووە هەر دەمڕووتێ دووعانەی لە باخەڵی خۆیدا دیت دەبیتە ئەشقیا و جاددە نایکێشێ. «غەرەز لەم جرت و پرت و فاک و فیکە» «ئیتاعەی ئەشقیایە و دەفعی ئەشڕاڕ» «ڕەزا- ۲۲»
ئەشیا.
[[=عا.: اشیاء] ]
«نا.» شتومەک، کەلوپەل.: پارەمان ناردووە بۆ شار هەندێ ئەشیامان بۆ بێنن، تۆفیق لیستەکەی لە مەلا سەعید وەرگرت و ئەشیاکانی کڕی.
ئەولیا
[[=عا.: ئەولیا (وەلی)]]
(نا.) ١- پیاوچاک، پیاوی خوا، شێخی دین، شێخی بەرماڵ. ((ئەی لە شەوقی جەننەتی ڕووت، ئەولیا و ئەنبیا)) (( ڕووح لەسەر لێون وەکوو پەروانە بۆ دیداری شەم)) (وەفایی: گم-١٥) ٢- (مج.) هەموو پیاوێکی ڕەوشت چاکی بێ ئازار. جێی لێ نەبێ هەر دەڵەی ئەولیایە.
بەرگ پیا گرتن
«مست.، مت.»، «سیم.» تم: بەرگ پێداگرتن.