تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بە ڵان
[[؟]]
«بن. تب.» تم:بەڵام
بەتەڵاندن
[[ كو.عا]]
مست. مت.»، «مک.» لەناودان، لەناو بردن، ڕایه کردن، لەدەست خۆ دەرکردن.
ئاقڵانە
[[ ئاقڵ٢+ ئانه‌١ ]]
«عا. کو.»، «بنتـ.» بە شێوەی یەکێکی عاقڵ، وەکوو کەسێکی تێگەییشتوو: هەرچی پێی بسپێرن ئاقڵانە ڕایدەپەڕێنێ، ئەم کارە ئاقڵانەیە لە دەست هەموو کەس نایێ، خۆ دنیا خرا نابێ جارێک ئاقڵانە بجوڵێتەوە.
ئاوەڵانە
[[؟]]
«نا.»، «سیمـ.» خەڵاتێکی خاوەن مەڕان، دەیدەن بە شوان، کاتی کە یەکەم بێچووی کە لە دەشت بووبێ، بیهێنێتەوە بۆ ماڵ. «تمـ: هبێد_۴، خا_6۷، معر_۱۹».
ئێسترە باڵانی
[[ئێستر + ئە + باڵانی ؟]]
(نت.) ئێسترێکە بە پێچەوانەی ئێستری ئاسایی، ئەسپ لە ماکەر دەپەڕێ و ئەمەی لێ دەکەوێتەوە، وەکوو ئەسپ دەحیلێنێ و لە ئێستری دی بچووکترە.
باڵانشین
(نت.)، کەسێکی جێگای لە لای سەرووی مەجلیسان بێ، پیاوی گەورە و ماقوڵ « ئەمێستەش شێخ عەلی باڵا نشینی ئەوجی ئیڕشادە + ئەویش وەک باوک و باپیری لە زومڕەی ئەولیا مەعدود » .(شێخ ڕەزا- چاپی ئەنجومەنی ئەدیبان)
باڵانشینی
(حمس.)، ١-لە لای ژوورووی مە جلیسان دانیشتن. ٢-(کن)، ماقووڵی، گەورەیی.
بڵانه
«سن.»، تم؛ بڵا.
بۆڵاندن
مست. لا.» 1- لەبەر خۆوه و بەناڕەزاێتی بە جۆرێکی وا قسەکردن کە خەڵکی نیزیک گوێیان لێبێ بەڵام هەمووی تێنەگەن و قسەکان به تەواوی و ڕێکوپێکی له دەم دەرنەچن.:: هەر دە ڕۆی و دەیبۆڵاند. ٢- دەنگێکی لە دەمی ورچی تووڕه دێته دەر.:: هەر دەڵەی ورچه دەبۆڵێنێ.* «سن.» بۆڵانن بۆڵە کردن، خۆته کردن، بۆڵە بۆڵ کردن.
بەردەڵانی
«نت.» جێگای بەردەڵان.
ئاردەڵان
«نتـ.» تمـ: ئەردەڵان.
ئەردەڵان
[[ئاردەڵ+ئان]]
«نتـ.» ۱- ناوی ئەماڕەتێکی کوردە لە کوردستانی ئێران پاتەختیان شاری «سنە» بووە. ۲- ناوێکی تری ئەم مەڵبەندەیە کە لە تەشکیلاتی ئێراندا پێی دەڵێن: «استان کردستان». ٭ئاردەڵان. «تەختی تەخت بوو، بابا ئەردەڵان» «کەلاوەی کاول، پەیکۆڵ بەردەڵان» «پیرەمێرد- ۲۲۸»
بە ردەڵان
[[به‌رد/1+3-ئه/2+ڵان «پب.» ]]
«نت.، ست.» 1- شوێنێکی بەردی زۆر بێ. 2- حاڵی جێگایەکی بەردی زۆر هەبێ. * بەردایی.