تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



برا گەوره
«نت.» ١-نیسبەتی کوڕی هەر ه گەورەی ژن و مێردێک دەگەڵ منداڵەکانی تریان. ٢- ئەو کە سەی چەند دۆست و برادە ر یا بنەماڵەیێک «لەبە ر هەر سفەتێکی بێ» لەناو خۆیاندا بە گەورەی خۆیانی دادەنێن و ڕێزی لێدەگرن و له قسەی دەرناچن.
باپیرە گەورە
[[باپیر + ئە + گەورە]]
(نت.) باوکی باپیری کەسێک، باپیری بابی کابرایەک، پشتی سێیەم، ئەگەر لە باوکی کەسێک ڕا دەست پێ بکرێ و چوارەم ئەگەر لەخۆیەوە حیسابی کەین.
بابەگەورە
[[باب + ئە +گەورە]]
(نت.) ١- تم: باپیر. ٢- منداڵان بۆ بانگ کردن و ڕووی قسە تێکردن، دەگەڵ باوکی باوکیان بەکاری دێنن. بابەگەورە گیان منیش دەگەڵ خۆت بەرە. تێبــ.- لەم حاڵەتەدا (٢-ئە) دەگەڵ دەنگی (ئە)ی دوایی وشەی گەورە تێکەڵ بوون *باپیرە.