تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاورە گڕە
[[ئاور+ئە+گڕ+ئە]]
«نتـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاگرە گڕە.
ئاگرەگڕە
[[ئاگر + ە ــ ئە/١ + گڕ + ە ــ ئە/ ١]]
«نتـ.» ئاگرێکە بە سووتەمەنێکی وەکوو «گوێنی» کرابێتەوە، کە هەر گڕی هەبێ و سکڵ نەخاتەوە. تێبــ. ــ مناڵان کاتێ ئاگرێکی وا دەکەنەوە بە دەوریدا هەڵدەسووڕێن و چەپڵە لێدەدەن و ئەم گۆرانییە دەڵێن: «... ئاگرە گڕەی خۆمانە...» * ئاورەگڕە.