تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسکەناس
«نا.»، «سنـ.» تمـ: ئەسکینناس.
ئەسکەنجەبین
[[ئەسک+ئەنگەبین]]
«نتـ.»، «کئێر.» شەربەتێکی مزرە لە سرکە و هەنگوین سازدەکرێ. تێبــ.ینی: آ» ئەم وشەیە لە پێشدا «سکەنگەبین» بووە و کراوە بە عەڕەبی، چونکوو لە زمانی عەڕەبیدا «ابتدا ساکن» نابێ کردوویانەتە «اسکنجبین» و سەرلە نوێ گەڕاوەتەوە ناو زمانی کوردی و فارسی، لە فارسیدا «ا» یەکەیان دیسان لێ فڕێ داوە بەڵام لە کوردیدا هەر وەک فارسی دەنگی «گ» بۆتە «ج» و «ا» کەش هەر ماوەتەوە. ب» ژابا «۲۴۰و۲۴۴» و معین «فەرهەنگ: جـ۲- ۱۹۰۰» وشەی «سک» یان بە «سرکە» مەعنا لێداوەتەوە. ج» حەوت بەش هەنگوین «ئێستا قەند و شەکریش» دەگەڵ چوار بەش سرکە تێکەڵاو دەکەن و دەیکوڵێنن، ناوبەناو تۆزێکی دەخەنە نێوان دوو پەنجەرە و نەختێک دەیسوونەوە ئەگەر هەودا هەودا بوو «کێشی هات» ئەوا دایدەگرن و پاش سارد بوونەوە دەیکەنە شووشە یا هەر دەفرێکی ترەوە و هەڵی دەگرن، وەختی خواردنەوە بە دڵخواز ئاوی تێ دەکەن، لەگەڵ «کاهوو» ش دەخورێ. ٭ئەسکەنجەمین.
ئەسکەنجەمین
«نتـ.»، «مکـ.» تمـ: ئەسکەنجەبین.
ئەسکەنە
[[ئەس «؟» +کەن «هەڵکەندن» +ئە]]
«نتـ.» ئامرازێکی دارتاشانە، بۆ کوڵین و هەڵکەندنی دار و تەختە بەکاردێت. تێبــ.ینی: شیشێکی پۆڵای چوار پاڵووە، ۱۰- ۱۲سانتیمەتر درێژە، هەر پاڵوێکی سانتیمیترەک یا زیاتر پانە، سەرێکی دەسکی داری ڕێدەخرێ و سەرەکەی تری وەکوو قەڵەمی قامیش دادراوە و چەشنی چەقۆ تیژ دەکرێ، ئەو جێگەیەی بیانەوێ بیکۆڵن لەسەری دادەنێن و بە کوتکێکی دار لە دەسکەکەی دەدەن، پارچە پارچە تەڵاش و تەڵەزم لە تەختەکە هەڵ دەکا، هەر بەم جوورە چۆنی پێویست بێ شوێنەکە گەورە و پان و قووڵ دەکرێ.
ئەشکەنە
[[ئەشک+ئەنە]]
«نتـ.»، «مکـ.» ۱- گۆشتاوێکی خەست و خۆڵە کە جاروبار پیوازیشی تێدەکرێ و هیچی تر. ۲- «سنـ.» پیازاو، کاروان ئاشی «تمـ: مخـ. جـ۱- ۵۸». تێبــ.ینی: بەشی دووەمی ئەم وشەیە «ئەنە»، بە لای منەوە هەر «ئێنە» یە کە دەبێتە پاشبەندی ناوی گەلێ چێشتان: ترخێنە، لەپێنە، ماشێنەنیسکێنە و... و.... و بەشی یەکەمیشی «ئەشک» ڕەنگە دەگەڵ «۲- ئاش/۲» پێوەندێکیان هەبێ.
بنکەند
«نت.»، «سیم.، سن.» تم: بنکۆڵ.
بنکەن
«نت.»، «سیم.، سن.» تم: بنکۆڵ.
بنکەن «د» کردن
«مست.، مت.»، «سیه.، سن.» تم: بنکۆڵ کردن.
بەردهەڵکەن
[ [به‌رد/1+هه‌ڵكه‌ن «هه‌ڵكه‌ندن» ]]
«نفا.» کەسێکه لەو کان و جێگایانەی خڕکه بەرد دەگەڵ گڵ و خۆڵ تێکەڵه، به کرێ بۆ خەڵکی، یا بۆ خۆی هەڵدەکەنێ و دەیفرۆشێ.* بەڕد هەڵقەن.
بەڵکەن
«بنت» تم: بەڵکوو.