تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دوای کڵاوی با بردوو
(کەوتن...)، (کن.) کاری بێ نەتیجە کردن، هەوڵدانێکی نەگاتە ئەنجام.
ئۆدکڵۆن
[[=فەڕەنسی: ئۆ، دوێ، کۆلۆنی]]
«نا.»، «کئێر.» ئاوێکی بۆندارە، پاش ڕیش تاشین دە دەم و چاوی دەدەن. ٭قوڵۆنیا، کۆڵونیا. تێبــ.ینی: مەعنای ئەم وشەیە لە فرەنسیدا «ئاوی کۆلونی» یە، کۆلۆن یا کوێلن شارێکی کۆنە لە ئەڵمانیا دەگەڵ «بۆن» ئەوەندەیان بەین نییە. لە چەرخی هەژدەهەما «فارینا» ناوێکی خەڵکی ئەو شارە، ئەم ئاوە بۆندارەی داهێنا، پاشان لە وڵاتانی تر لاسایان کردەوە. «تنـ: معین. فەرهەنگ، جـ۱_۱۸۱».
باسکڵاو
[[؟]]
(نت)، (مک) ڕێواسی نێرتک
بۆکڵیشه
«نت.»، «سن.» تم: بۆدڕن.
بەتوێکڵ
ست.» حاڵی قسەیەکی سەرەڕای مانای ئاش کرای، مانایەک یا چەند مانای دیکەشی تێدا بخوێندرێتەوه. تێبــ.ینی: زۆر جاران ئە و مانا نهێنییانه، لاتاو یا جنێوێکی سووکەڵه دەبن که بۆ گاڵتە و گەپ و پێکەنین دەگوترێن.
ئەسکڵ
«نا.» خەڵووزی گەشاوەوە. ئاگرێکی لە داری سووتەنی کەوتبێتەوە و هیچ ڕەشایی نەمابێ ٭پۆلوو، ۱- پەرەنگ، پشکۆ، پەنگر، سکڵ کە «ئە» یەکی سوواوە جێگەی گرتۆتەوە.
بەدشکڵ
ست.» 1- ئادەمیزاد یا هەر شتێکی دیکه که شکڵی ڕێک و پێک نەبێ و دیمەنی نەچێته دڵەوه. 2- تم: بەدقەواره.