تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆیه کوو
شر.» تم: 1- بۆیه.
ئینجاکوونێ
[[ئینجاکوو + ئان + ئێ]]
(بنت.) تم: ئەمجار. ئەوجا. تێبــ.- وا دێتە بەرچاو کە (ئینجاکوو) بۆ حاڵەتی (مفڕەد) و (ئینجاکوونێ) لە حاڵەتی (جەمع)دا بەکارهاتبێ، ئەگەرچی ئێستا هیچ فەرقیان ناکرێ.
ئێستاکوونێ
[[ئێستە + کووون + ئێ]]
(بنت.)،(مک.) تم: ئێستە. تێبــ.- وای بۆ دەچم کە کەرتی دووەمی ئەم وشەیە قۆناغێکی تری وشەی ئاوێستایی (نوو) بێ کە لە لەهجەی باکووریدا (نها) و لە مەڵبەندی ڕەواندزێ (هەنووکە) و لە پەهلەویدا (نوون)ە و لە فارسی ئیمڕۆدا بۆتە (کنوون) و (ئەکنوون).
باکوور
[[ست: ئەپاتەختەرە.، پە: ئەپاختەر]]
(نا،) یەکێکە لە چوار (لا) ی جوغرافیایی. تێبــ. - ئەگەر وا ڕابوەستین کە دەستی ڕاستە مان دەلای ڕۆژهەڵاتێ بێ و دەستی چەپیشمان دەرۆژایە،زۆربەمان (باکوور) ه. (عا.) شیمال / جنووب.
باکووری
[[پە: ئەپاختەرێك]]
[باکوور + ٣- ئی] (ٌست) حاڵی هەرشتێ کە پەیوەندی بەلای (شیمال) ەوە هەبێ.: کۆریای باکووری، ئامریکای باکووری.
باڵاداهەڵکووتن
مست. مت.»، «کن.» باسی چاکەی کەسێ کردن، پەسن دان، تاریف کردنی.
ئایەکوو
«ئمـ.»، «سیمـ.» تمـ: ئاخوا.
ئینجاکوو
[[ئینجا + کوو+کەوا]]
(بنت.) تم: ئەمجار. ئەوجا.
ئەککوو
(ئم.)، (مک:- مەنگوڕایەتی) بۆ دەربڕینی خەفەت و خەم لەبەر ڕووداوێکی ناخۆش یا سەرسوڕمان لە کارێک، بەکاردێت. *پەک، پەککوو.
بەڵکوو
[[به‌ڵكوو+1- ئو]]
«بنت.»، ڕەنگه، لەوانە یه، ڕێی تێدەچێ، تەقا بەشکوو:: تۆ ئێستا بچۆ بەڵکوو لەوێ بێ. بەڵکوو ئەو کابرایه نەیەوێ ئەمن ببینێ. تێبــ.ینی: آ» ئەم وشەیە هاوتای زۆره: بەڵک، بەڵکم، بەڵکه، بەڵکەت، بەڵکەم، بەڵکەن، بەڵکی، بەڵکین، بەڵکینا، بەڵکینێ. جا بەلای منەوه هەموو ئەوانەی «بەڵک» ن و سەرف کراون و زەمیرێکی شەخسییان پێوه لکاوه. دڵنیام که هەر یە کێ لەوانه له وەختی ڕابردوودا مانای خۆی هەبووه و لەشوێنی تایبەتی خۆیدا بە کار هێنراوه، بەڵام بەرەبەره ئەو تایبەتییەی خۆیان لەدەست داوه و بوونە وشەیەک کە مانایەک و چەند شکڵی هەیه ب» لەبەر ئەوەی کەرتی یەکەمی ئەم وشەیه و هەموو هاوتاکانی «بەڵ» ە و دەگەڵ «بەل» ی عەڕەبی بە مانای «بەڵام» ی کوردی وێک دەچن، زۆرکەس یەکەندەردوو وادەزانێ که ئەسڵی ئە م وشەیه عەڕەبی بێ. «تم: معین، فەرهەنگ، ج1، ل571» بەڵام مامۆستا تەوفیق وەهبی وەک وشەیەکی کوردی پەتی نووسیویانه.* «بک» بەڵکوو، بەلکی.