تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بزڕکاو
«نمف. بزڕکان.» 1- شیر یا ماستێکی تێکچووبێ. 2- ئینسانێکی ڕەنگی پەڕی بێ.:: ئەم ماسته بزڕکاوه چیه کڕیوته؟ ئەوه بۆوا بزڕکاوی.
بووکانی
[[بووك/1+ئانی/1]]
ست.» بە شێوەی بووک، کارێکی وا که وەکو بۆ بووک بکرێ.:: بووکانی تفەنگیان دەتەقاند.
بڕسکاندن
[[؟]]
«مست.، مت./» تم: بزڕکاندن.
بۆیەکانێ
شر.» تم: 1- بۆیه.
بەدکار
ست.» 1- خراپه دەکا «له هەر بابەتێک بێ». 2- ئەوەی له ڕووی داب و دەستووری کۆمەڵایەتی و دینی خراپ دەجووڵێتەوه. 3- ئەوەی زیان به خەڵک دەگەیێنێ و حەز به خراپەی خە ڵک دەکا.* بەدعەمەل، بەد کردار.
بەربەرەکانی
[[1-به‌ر/1+1-به‌ر/1+1-ئه‌ك/1+3-ئانی/2]]
« «نت.»، «مک.» 1- تم: ئینکەبەری * ڕقەبە ری، قینەبەری. 2- ڕووبەڕووی یەک وەستانی دوو یا چەند کەس، هەیئەت و ڕێکخراوە، دەزگای کۆمەڵایەتی یا پارته سیاسییەکان بۆ بێ هێزکردن، تێکشکاندن و له مەیدان دەرکردن. «عا.» مجادلة، مقابلة، منافسة:: واز بێنه تۆ ناتوانی بەربەرەکانی ئەم کابرایه بکەیت. بەربەرەکانی نەتەوەی کورد دەگەڵ ئیمپڕیالیزم و کۆنه پەرستانه.* «سن.» بەرامبە رکێ. «مک.» مله، ملانێ.
بەردڕکانە
[[ 6-به‌ر +دڕ «دڕان» +ئك+ئانه/2]]
«نت.» هەر شتێکی وەکوو پاره، جلوبەرگی کۆن که لەکاتی دە بە رکردنی بەرگی تازه بدرێ بە کەسێ یا میواندارێکی بە و بۆنەوە بۆ دۆست و ڕەفیقان بکرێ. تێبــ.ینی: ئەم ڕەسمه لەنێو ئاغاواتی کوردا باو بووه کە جلکی تازەیان بۆ خۆیان دەکرد، کۆنەکەیان دەدا بە دەست و پێوەند.
بەردکاری
«حمس.» هەڵچنینی دیوار یا هەر کارێکی تری «بەنایی» که کەرستەکەی «بەرد» بێ.:: ئیمڕۆش بەرد کاریمان ماوه.
بەرمەممـکان
[[بەر/٤ -مەمک+ ئان/١]]
ئەو، ماوە یەی دایکێک له مەمکی خۆی شیر دەدا به منداڵ، ئەو ماو یەی منداڵێک به شیری مەمکی دایکی بەڕێ دەچێ:: یەکێکی تازه پێ هەڵدەگرێ و یەکێکی بەرمەمکانیشی هەیه.
بەرمەمکانه
[[بەرمەمکان + ئە/٢]]
«ست.» حاڵی منداڵێکی که هێشتا شیری مەمکی دایکی د ەخوا و لە مەمکێ نەکرابێتەوه.
بەرکار
«نت.» هەر شتێکی ئامادە کرابێ بۆ ئەوەی د ەکار بکرێ یا کارێکی لەسەر بکرێ.
بەرکاو
[[به‌ر/4+كاو=كێو]]
«نت.»، «سن.» دامێنی چیا و کێو * «سن.» بەرزاخ، کەمەر. «تم:مردۆخ، ب1، «ل- 149»، «مک.» بەرقەد.
بەنکاڵه
[[2- به‌ن+كاڵه]]
«نت.» «مک.» هەودایەکی ئەستووره «چەند هەودا بەنی ئاسایی پێکەوه بادراون.» کاڵەی خاوی پێ لە قاچ تووند دەکەن. بەنکاڵە دە بەنکاڵە خستن - «کن - بوونە بەر هەڵست بۆ کاری یەکێک. گێچەڵ و تیتاڵ بە کەسێ کردن.
بەهارەکانی
[[به‌هار/1+3-ئه/2 +كانی]]
«نت.» هێندێ کانیاو که لەسەره بەهارا دەتەقنەوه و زۆری پێ ناچێ وشکی دەکەن.
بەکارهاتن
«مست.لا.» دەست دانی شتێک بۆ مەبەستێ. فایده هەبوون. بەکەڵک هاتن:: وازی لێ بێنن ئەم کابرایه بە کاری هیچ نایه. ئەم هەموو ئاسنەواڵەت کۆ کردۆتەوه بە کاری چی دێن.
بەکارهێنان
«مست. مت.» کەڵک وەرگرتن لە شتێ، لە کەسێ بۆ هەر مەبەستێک بێت:: ئەم قەڵەمه با بۆ تۆ بێ هێشتا بە کارم نەهێناوه، ئەمانه خەڵک بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان بەکاری دێنن.
ئاگری ژێرکا
«نتـ.»، «کنـ.» تمـ: ئاگری بن کا.
ئەمریکا
(نا.)، (کئێر.) یەکێکە لە پێنج بەشە ئیشکانیەکانی سەرزەوی، یەکەم جار ساڵی ١٤٩٢ کریستۆف کلۆمب دۆزیوێتێوە، ٤٢ میلیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشە پانە، لە ساڵی ١٩٦٩ چراسەت و شێست میلوێن نفووسی هەبووە (تم: لاڕووس-١٠١٦). دەکرێتە سی بەش: ئەمریکای باکووری، ئەمریکای ناوەندی، ئەمریکای جنووبی. * (کعر.) ئەمەریکا.
ئەمەریکا
(نا.٩، (کعر.) تم؛ ئەمریکا.
بازۆکا
[[ئینگلیسی: بازووکا]]
(نا.)، (کعر.) چەکێکی ئاگرینە دژی تانک و زرێپۆش و...م فیشەکە شێتە (سارۆخ=مووشەک)ی پێ داوێژرێ، بۆ یەکەم جار لە شەڕی دووەما دەکارکرا.
به بارێکا خستن
[[به/3+2-بار/1+ێكا «یه‌ك+3-ئا/1» ]]
مست. مت.»، «سیم.» لابەلا کردنی کارێک، له ڕاوەستاوی «رکود» ڕزگار کردنی مەسەلەیەک.:: هێنده ساوە ساوی لێ مەکەن و ئیشەکه هەرچی زووتر به بارێکا بخەن.* «مک.» به لایەکدا خستن.