تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بلوێر ژەن
[[بلوێر+ژه‌ن «ژه‌ندن» ]]
«نت.» کەسێکی بلوێر لێدەدا، کەسێکی بزانێ هەوای جیاجیا ی مۆسیقا بەم ئامرازه لێ بدات.
ئامێژەن
١1- «سـ.»، «مکـ.، سیمـ.» تمـ: ئامێتە. ٢- «نا.»، «سنـ.» هەوێنی پەنیر. * ئامیان. فریشک «تمـ: مخـ. جـ ٢ ل ـ ٢٥٢».
ئامێژەن کردن
«مستـ. متـ.» تێکەڵاو یا تەرکیب کردنی دوو جوور لە ماددەیەک یا چەند ماددەی لێک جیاواز.: ئاردەکەمان دوو بە یەک لەگەڵ جۆ ئامێژەن کراوە.
ئاوەژەنە
[[ئاو+ئەژەن «ئاژنین» +ئە]]
«نتـ.»، «هو.». تمـ: ئاوەشکێنە.
ئاژەڵ
«نا.»، «مکـ.» تمـ: ١- ئاژاڵ.
ئاژەڵدار
[[ ئاژەڵ+ دار ]]
«سفا.» کەسێکی ئاژەڵی هەبێ، خاوەنی حەیوانی وردە * مەڕدار.
ئاژەڵداری
«حمسـ.» کار و پیشەی ئەو کەسەی مەڕ و ماڵات بە خێو دەکا.
بەرژەنەک
[[2-به‌ر+ژه‌ن+1-ئه‌ک/3]]
«نت.»، «دارێکی تەنکی پانه لەبەەر د می «دانه» و «گورد». 1 دائەنرێ بۆ ڕاگرتنی ئە ندازەی پانی تەنراوەکه بۆ ئەوەی خوارو گێڕ نەبێ» «خا.، ب1،، ل- 156» .
بەرژەوەند
[[؟]]
«نمس.»، «مک.» لێکدانەوەی کاران، وردبوونەوه و تێوەڕامان بۆ دیاری کردنی چاکی و خراپی. 2- «نا.»، «کعر.» مە سڵەحەت، لێوەشانەوە.
بەژەک کەوتن
«مست. لا.». «مک.» نه خۆش کە وتنی منداڵی ساوا له چەند ڕۆژی هەو ەڵی هاتنه دنیایدا. تێبــ.ینی: له کوردەواریدا نەخۆشی چەند ڕۆژێکی سەرەتای عومری منداڵ له زۆر خواردنی «ژەک» دەزانن.
ئاویژە
[[ئاوی+ژە «=چە؟» ]]
«ستـ.»، «مکـ.» زەوی و زارێ کە پاییز و بەهاران ئاوی هەبێ. تێبــ.ینی: کوردویێف «ئاڤیژە» ی بە دوو جار نووسیوە آ» شکانەوە «انعکاس» ی دەنگ و نوور، بریقە بریقی «سەراب». ب» ئاوەکی، ئاوی، ئاودار، و هیدرۆژێن. گومانی تێدا نییە کە مانای «هیدرۆژێن» تازە داتاشراوە «تمـ: کف_۵۳»
ئۆخژە
[[ئۆخش+ ئە/١]]
«نتـ.»، «مکـ.» تمـ: ئۆخژن.
ئەسپێ کوژە
[[ئەسپێ+کوژ «کوشتن» +ئە]]
«نتـ.». پەنجەی هەرە ئەستوور و لە هەموان کورتتری دەستی ئینسان. ٭قامکە گەورە، پەنجەی گەورە.
باگێژە
[[٣- با/١+ گێژ+ ٥-ئە/١]]
(نت.) بایەکە بە دەوری خۆیا گێژ دەخوا و دەسوڕێ. *(مک.) گێژەڵووکە. (سیم.) گەردەلوول، گەردلوول. (سن.) گەردەبا، گەردەلوول، گێجەبا، (بک.) باهۆز. (جنو.) بادغیژە، بادگێژە.