تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاموور ڕژدە
«مکـ.» قیت بەستراوە بە «نیر» ەوە و تەنیا نووکی گاسن عەرز دەگرێ و باشی ناکێڵێ.
ئاژداد
[[ = عا.: اجداد «جد» ] ]
«نا.»، «سیمـ.» باوباپیر، باپیران. □ «... بابە وازمان هێنا سەریان بە گۆڕی ئاژداد و ئابایان...» «بلە: ژان ــ٧٣».
ئەژدیها
«نا.» تمـ: ئەژدەها.
ئەژدەها
[[ستـ: ئەژی‌دەهاکە]]
«نا.» ۱- ماری زۆر گەورە.: مارێکمان کوشت ئەژدەهایەک بوو بۆخۆی. «مار ماری نەخوا نابێتە ئەژدەها» ۲- مەوجوودێکی خەیاڵییە لە چیرۆکەکاندا زۆر باسی دەکرێ، وەکوو مارێکی یەکجار گەورە وایە، شاخی هەیە، چاوی وەکوو ئاگر داییسێ، کە دەم دەکاتەوە گڕی لێ دێتە دەر، لە دوورەوە پیاو هەڵدەلووشێ، گۆیا پاسەوانی خەزێنە و گەنجی شاراوەیە. «... ئەژدەهایەک بەری ئاوەکەی گرتبوو، پاتشا کوتی هەرکەس بیکوژێ کچی خۆمی دەدەمێ...»، «ڕەببی ئەژدەهای حەوت سەر بچتە خەوی». «حەڵقە حەڵقە زولفی بەر قوببەی هەیاسەی کەوتووە» «مەحڕەمی سیڕڕە، بەڵێ گەنجووری گەنجە ئەژدەها» «نالی: گمـ- ۱۱». ۳- «مجـ.»، آ» ئینسانی زۆرخۆر. ب» ئافرەتی دڕ و بێ شەرم. ج» پیاوی زۆر ئازا ٭ئەژدیها، هەژدەها، هەژدیها. تێبــ.ینی: ئاوێستاییەکەی ئەم وشەیە لە دوو کەرت پێکهاتووە: «ئەژی» بە مانای مار کە هەر بەم شکڵە و مانایەش هاتۆتە ناو «پەهلەوی». کەرتی دووەم «دەهاکە» لە ڕیشەی «دەهـ» بە مانای: ئەوەی ئازار دەگەیێنێ، پێوەدەدا. «تمـ: معین، بوڕهان، جـ۱- ١١٦».
بەگژداهاتن
«مست.لا.»، «مک.» پەلاماردرانی کەسێک لە لایەن کەسێکی ترەوه به نیازی خراپ، جا چ به قسە و دمەقاڵە بێ یا بە تێڵا و هەر شتێکی لەم بابەته. تێبــ.ینی: ئەم مەسدەره لە حاڵێکدا دەکاردەکرێ کە ئە و کەسە ی بەگژیداچوون، کاەهساتەکه بۆ یەکێکی تر بگێڕێتەوه.:: هەر له هێچ و خۆڕایی بە گژم داهات.
بەگژداچوون
«مست. مت.» «مک.» پەلاماردانی کەسێک لە لایەن یەکێکی ترەوه بە نیازی شەڕ و خراپه. «هس.: به گژداهاتن». * «مک.» دەگژڕاچوون.