تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بووژانەوه
«مست. لا.» 1- هاتنەوه حاڵی گیاندارێک. که لەبەر نەخۆشی یا هەر هۆیەکی دیکه، کەنەفت بووبێ:: سەرما کەسیرە ی کردبوو باش دامان پۆشی، تۆزێ بووژایەوه. گرانەتا پەکی ئینسان دەخا و زۆر درەنگ دەبووژێتەوه. 2- زیندوو بوو نەوه و وەبا کەوتنەوەی شتێک یا ڕێ و شوێنێک که کزبووبی یا هابێیته لە ناو چوون.:؛ نەورۆز جێژنێکی کۆنی کوردانە و تازه بووژێتەوه. هس.: «په._: بووژیتەن، ڕزگاربوون کردن.