تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاسمان و ڕێسمان
«ستـ.» ١- ناڕێک، نالەبار. ٢- قسە، کار یا شتێ سەروبنی پێکەوە نە نووسێ. ٣- وەڵامێک پێوەندی بە پرسیارەوە نەبێ. ٤- حاڵی دوو شتی جیاواز لە یەکتر: ئەم فەرماییشتانەی ئێوە، وە ئاسمان و ڕیسمان دەچن. جوابێکی دایەوە ئاسمان و ڕیسمانیش نەبوو، قسەی وای دەکرد ئاسمان و ڕیسمانی چی؟ □ «بە حاتەم گەر بکەی تەشبیهی ئەم ئاغایە بێ عەقڵی» «کە فەرقی ئەم لەگەڵ ئەو ئاسمان و ڕیسمانی بوو» «رەزا ــ ٣٣». چوون بە ئاسمانا: «کنـ.» ١- خێرا و گورج و گۆڵ و بە تووڕەیی، لە حاڵی دانیشتنەوە هەستانە سەرپێ. ٢- زۆر تووڕە بوون و ئەرز بە خۆوە نەگرتن، لە شوێنی خۆ جووڵە جووڵ و گوڕە گوڕ کردن: هەر گوێی لە قسەکان بوو وەک فیشەکە شێتە چوو بە ئاسمانا.
بن ڕێسمه
«نت.»، «مک.» پارچە دارێکه «تەخته یا کۆتەره» قووڵی دەکەن «کونەودێو»، ز مانەی خوارەوەی لاشیپانەی دەرگای دەچێته ناو و دەبێته هۆی کرانەوه و پێوەدرانی دەرگا. // سەر ڕێسمه.
ئاوەڕێس
[[ئاو+ئە+ڕیس «ڕستن» ] ]
«نتـ.» جۆرێکە لە جۆرەکانی ڕستنی خوری لە کوردەواری، بە دانستە زۆر باریک و لووس بۆ «کر» ی تایبەتی دەیڕێسن و لە کاتی ڕستنیدا پێش ئەوەی بە تەواوی بایان دابێ، ناوبەناو دەستێکی تەڕی پێدا دێنن. هس.: ئاوریشم.