تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڕاندنەوه
«مست. مت.» تم: بڕینەوه/5: پێویست ئەم شەڕه ببڕێتەوه. هەر بە دوو قسه بڕاندیانەوه.
باڕاندن
[[ند.]]
(مست. لا.) دەنگی خۆدەرخستنی ئاژاڵ. بخنەکە دەبارێنێ. *باعاندن (سن.) باقانن.
بۆقڕاندن
[[4-بۆ/2+فڕاندن]]
«مست. مت.» دەربڕینی نیازێکی خراپ بۆ کەسێ. کردنی قسەیەک دەربارەی کەسێ کە وا لێک بدرێتەوه ئاواتێکی خراپه بۆی دەخوازرێ.:: ئەرێ ئەوه بۆچی هێنده بۆی دەقڕێنی.
بۆڕاندن
«مست. لا.» 1- دەنگی خۆ دەرخستنی ڕەشە وڵاغ:: گاڕانە که هەر بە ڕووکاری ئاوییدا شۆڕ بۆوه تێکڕا بۆڕاندیان. 2- «مج.» کەسێک «لەبەر هەرچێکی بێ» به دەنگی بەرز دەنگێکی چەشنی دەنگی گا و... لە خۆی دەرخا.:: دارێکیان لێدا وەک گا بۆڕاندی.