تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاچغ
[[تو: ئاچماغ، ئاچمق = کردنەوە.] ]
(س.) ١- ڕەنگی کاڵ: سوری ئاچغ، شینی ئاچغ، تۆزێ ئاچغتر با جوانتر دەبوو. // ڕەنگی تاریک، تۆخ، توند ٢- کراوەوە، دانەخراو «دەرگا».
ئاڵاچغ
[[ = تو: ئالاچیق، ئالاجق، ئاڵاجوو ]]
«نا.»، «مکـ.» هۆدەیەکە بۆ دانیشتن، دیوارەکانی لبادە و لێک دەدرێن و کاتی ماڵ گواستنەوە لێک جیادەکرێنەوە. تێبــ. ــ ئەم جۆرە خانووە تەنیا لە ناو خێڵاتی «شوقاق» باوە، کە عەشیرەتێکی کۆچەری ئازەربایەجانین و هاوینان ڕوو دەکەنە کوێستانەکانی کوردستان و زستانان دەگەڕێنەوە پێدەشتان، فەقیرەکان لە «زنج» اندا دەژین و دەوڵەمەندەکانیشیان لەم جۆرە خانوانەدا، لەوانەیە لە «تەتەر» انیان وەرگرتبێ و ڕەنگە خۆشیان هەر پاشماوەی ئەوان بن.
بنچغ
[[بن/8+چغ؟]]
«نت.»، «مک.» تم: بنپاڵ.::کوڕە دەلاچۆ له بن چغم.