تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرچاوتەنگی
«حمس.» ئەنجامی کار و کردەوەی پیاوێکی بەر جاو تەنگ.* ڕژدی، لەچەری، پیسکەیی.
بەرچاوخستن
1- «مست. لا.» له پێش چاو ڕاگرتنی شتێ یا مەسەله و کارێک بۆ ئەوه جێ بە جێ بکرێ. ٢- نیشاندانی شتێک بە کەسێ یا کەسانێ.
بەرچاوه
«نت.»، «سن» 1- تم: ئافتابگەردان. 2- تم: بەرچاوکه.
بەرچاوکه
«نت.»، «کعر.» پارچە قایشێکه هێندێکی ڕیشوو ڕیشوو کراوه و لەسەری وڵاغ «ئەسپ، ئێستر، گوێدرێژ» ی دەیبەستن و به نێو چاوانیاندا شۆڕ دەبێتە وه بۆ ڕەواندنەوەی مێش و مەگەز.تێبــ.ینی: ئاشکرایه ئی ئەسپ دەگەڵ ئی ئێستر و گوێدرێژ فەرقێکی هەیه و به مت و مووروو یا زێو دەێڕازێننەوه.* «مک.» پێشچاوکه. «سن.» بەرچاوه. «سیم.» بەرچاوگه/2.
بەرچایی
«نت.» تم: بەرچا.
بەفرەچاڵ
[[به‌فر/2+چاڵ]]
«نت.»، «سن.» تم: چاڵه بەفر.
لەبەرچاوخستن
«مست. مت.» بێ نرخ کردنی کەسێ یا شتێ لەلای یەکێک و بێ ئەهەمیەت کردنی. بێ قە در و قیمەت کردن.
بەرچا
«نت.»، «مک.» خواردنی بەیانان که لەپێش چا خواردنەوەدا دەخورێ و زیاتر ماست و پەنیر و کەرە و هێلکه و ئەو جووره شتانەیه.* بەرچایی، بەرقەننه. بەر قلیان. «مک.» قاوەتوون، بک.» خورێنی.