تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڕووکێک
[1-بڕ+ «-ئۆكه» + «-ئێک» ] ]
«بنت.» تم: برووسکێک. تێبــ.- هەرچەنده وشەگەلی «بڕێ»، «بڕێک»، «بڕووکێک» و «برووسکێک» ئێستا مانایان یەکه، بەڵام لەڕاستیدا هەر یەکەیان له ئی پێش خۆی بچکۆڵەیی زیاتر پێشان دەدات.
بڵاو بوونەوه
«مست.، لا.» 1- لێک دوور کەوتنەوه:: شوانەکه نووستبوو مەڕەکانیش لەو دەشته بڵاو ببوونەوه. قەرەچی به هەموو دنیادا بڵاو بوونەوه. 2- تەشەنه کردن «قسه، دەنگ و باس، نەخۆشی و درم و پەتا.» :: دەنگی شکانی ئیسڕائیل لە شەڕا دەگەڵ عەڕهبان به هەموو دنیادا بڵابوونەتەوه. ئەنفوڵانزایەکی گران بڵاو بۆتەوه، ناوبەناو کۆلێرا لە هەندێ شوێن بڵاو دەبێتەوه. 3- «تت.» دەرچوونی ڕۆژنامه، کتێبــ.، بەیاننامه و....و گەییشتنه دەستی خەڵک.
بڵند بوون
«مست.، لا» 1- دوور کەوتنەوەی «ڕۆژ» و «مانگ» له ئاسۆی خۆرهەڵاتەوه.:: مانگ زۆر بڵنده. 2- ڕاست بوونەوەی کەسێکی دانیشتوو لە جێی خۆی بۆ ڕێز گرتنی کەسێ یا هەر مەبەستێکی دیکه.:: هەر هاتە ژوورێ خەڵکەکه یەک پێ لەبەری بڵند بوون.* لەبەهەستان، لەبەر هەڵسان.
بڵندبوونەوه
«مست.، لا» هەڵبەزینەوەی شتێ پاش ئەوەوی وە عەرزی دەکەوێ.* هەڵستانەوه.
بۆ دووکەڵ
«نت.» بۆنێکه که ئەگەر ئاگری بن چشت له «گڕ» بکەوێ و دووکەڵ بکاو له چێشتەکه بدا، له کاتی خواردنا هەم به لووت و هەم به چێژتن هەستی پێ دەکرێ.
بۆ پڕووز
[[1-بۆ+پڕووز]]
«نت.» «سنسیه.» تم:بۆکڕووز.
بۆلووان
[[بۆ/2+لووان]]
«مست. لا.»، «کعر.» له کاراندا باش هاتن، چاک هەڵکەوتن، سەرگرتن، بەخت هێنان لەدەست هاتن، پێ کران (هەمووی بۆ کەسێ یا کەسانێ). بۆی نالوێ ئیمڕۆ بچێتە لای گۆروون. وەک بۆی وەک بۆتۆ لواوه بۆ کەس نەلواوه، ئەگەر بۆم بلوێ سەرێکی خاڵم دەدەم.
بۆهەڕنەهووت
[[؟]]
«نت.»، «کعر.» بۆنێکی ناخۆشی و نامەعلووم.
بۆچرووک
[[1-بۆ+چرووك]]
«نت.»، «مک.» ئەو بۆنه یه که لە برژاندنی گۆشت و سووتانی ڕۆن و له هەوادا بڵاو د بێتەوه، ئەو بۆنەی له کەبابخانان هەڵدەستێ. * «سیهبۆ چڕووک.
بۆچوون
[[3-بۆ/2+چوون]]
«مست. لا.» 1- بەرەو کەسێک یا شتێک ڕۆیشتن:: بۆیان چوون ڕایان کرد. 2- لێکدانەوە و گەیشنه ئەنجام لەسەر مەسەلەیەک بە جۆرێکی وا که تەواو دڵنیایی تێدا نەبێ:: من وای بۆ دەچم کە ئەو ماسته بێ موو نیه. زۆربەی زانایان بۆ ئەوەی چوون که زمانی کوردی، زمانێکی هیندو ئوروپاییه.
بۆگەنیوبوون
مست. لا.»، «مک.» تم: بۆگەن کردن.
بە ئاواتەوەبوون
چاوەڕێی پێکهاتن و جێ بە جێ بونی مەبەستێک بوون: بە ئاواتەوەیە جارێک بچن سەری لێ بدەن.
بە حەوت ئاو پاک نەبوونەوە
«کنـ.» زۆر پیس بوون گڵاوی دەرنەچوون.
بە قەڵفەز چوون
[[به/3+قه‌لفه‌ز؟+چوون]]
«مست.مت.»، «مک.» دڕانی جلوبەرگ، لە ئەنجامی لێ گیربوونی تەڵەزمەدار، بزمارێکی لە شوێنێک داکووترابێ. بەردێکی نووک تیژی دەرپەڕیو و هەر شتێکی تری لەم بابەته. تێبــ.ینی:آ» ئەم جۆره «دڕان» ه هەمیشه شکڵی زاویەی قاییمەی هەیه و «زاویە» که ئەو شوێنەیه که تەڵەزم یا.. ی لێ گیر بووه. ب» من نەمتوانی بزانم وشەی «قەڵفەز» ئەسڵی چییه و له کوێرا هاتووه، بەڵام بە دووری نازانم که دەگەڵ وشەی «قەڵبە» ی بن لەهجەی سلێمانی پەیوەندێکی نیزیکیان هەبێ، هەرتکیان ئەسڵیان یەک بێ...،» مامۆستا خاڵ «قەڵفەز» ی به «تاڤگه» مانا لێداوەتەوه. «تم: خا، ب٣، ل-56» .
بە لاو ەچوون
«مست.، لا.» 1- نیزیک بوونە وه لەکەسێ یا لە شتێ:: بەلای ئاگرەوه نەچی دەسووتیێ. نەخەڵەتابی جارێکی دی بەلای ئەم کابرایەوە بچی دەتکوژم ها» 20- تم: بۆچوون /2.
بەد ڕەووشت
ست.» تم: بەدخوو.
بەدخووبوون
مست. لا.» 1- گۆڕانی ڕەوشت و خووی کەسێ لە چاکەوه بۆ خراپه.::ئەرێ خۆ جاران وانەبوو ئەوه بۆ چی وا بەدخوو بووه. // بەدخوو کردن. 2- کەسێکی هەر له ئەسڵا توندو تێژ و بەدخووبێ.
بەدخووکردن
مست. مت.» 1- گۆڕینی ڕەوشت و خووی کەسێک له چاکی ڕا بۆ خراپی. 2- یەکێک فێری ڕەوشتی خراپ کردن.:: داده گیان ژنی چاک به منداڵەکەمان لێ بەدخوو مەکه.
بەدخوویی
حمس.» 1- ئەنجامی کاری کەسێکی بەدخوو، ڕەوشت خراپی. 2- «مج.» فیز، تڕزلی.
بەدرڕەووشتی
ست.» تم: بەدخوویی