تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاو خواردنەوە
«مستـ. لا.» ۱-خواردنەوەی ئاو بۆ شکاندنی تینوایەتی. ۲- «کنـ.» کاری هاسان و بێ ئەرک.: جا ئەوە چییە؟ هەر ئاو خواردنەوەیە. پیاو کوشتن و ئاوخواردنەوەی لە لا وەک یەکە. چ پیاو بکووژن و چ ئاو بخۆنەوە.
ئاو لێ «لەکارێ» نەخواردنەوە
«کنـ.» دەست نەگێڕانەوە و خۆ نەپاراستن لە کردنی کارێک: تۆ بڵەی دەست بەسەر پووڵەکانیدا بگر ێ؟ ئەرێ وەڵڵا ئاوی لێ ناخواتەوە.
ئاوی بێ لغاو خواردنەوە
«کنـ.» کاران بە ئارەزووی دڵی خۆکردن و گوێ نەدانە هیچ کەس و هێچ شتێ.: وادیارە ئاوی بە لغاوی خواردۆتەوه، وەڵڵا بەسەریەوە ناچێ.
پێ ڕابواردن
[[پێ «به‌+ی» =پێبف» +ڕابواردن/1]]
«مست.، مت.» 1- گاڵته کردن بەکەسێ. 2-سەر خستنه سەر یەکێک. 3- خۆ خافڵاندن بە شتێکەوه.:: کابرایان بە گیر هێنابوو پێیان ڕابوارد. وازی لێ بێنن پێی ڕامەبوێرن. ئەم ڕۆژانه به چی ڕادەبوێرن.
ئەزیەت خواردن
[[عا. کو.]]
«مستـ. لا.» تمـ: ئەزیەت کێشان.
ئەفسووس خواردن
«مستـ. لا.» ئاخ هەڵکێشان و خەم و خەفەت خواردن بۆ شتێک کە لە دەست چووبێ، با کەسێکی مردبێ یا بۆ ڕووداوێکی ناخۆش.
بواردن
«مست. مت.» به جێ هێشتنی شتێ و بە حیساب نەهێنانی، به هیچ دانانی:: هەردوان بژمێره و سێ یەمینیان ببوێره لەو مەجلیسەدا کەسی نەبوارد و قسە ی به هەموویان گوت. *هەڵبواردن.
بۆڕخواردن
[[1-بۆڕ+خواردن]]
«مست. لا.» تێکشکان، ژێر کەوتن، قسه پێنەمان:: کۆنه پەرست له بەرانبە ر پیاوی ئازادیخوازا زوو بۆڕ دەخوا.
بە شینی خواردن
«مست»، «مت.»، «کن.» ١- فرۆشتنی بەرهەم و حاسڵاتی کشتوکاڵ، بەر له پێگەیشتنی فرۆشتن. 2- «مج.» هەموو بەرهەمێکی دیکه، بە م دەردەبردن. تێبــ.ینی: ئەم مەسدەره لەوەڕا پەیدا بووه که جووتێرانی کوردستان، لەبەر نەداری و دەستکورتی پێش ئەوەی حاسڵاتیان پێ بگا، له شاران به بازەرگانانیان د فرۆشت وپارەکەیان لێ وەردەگرت. ئەوجار که حاسڵەکەیان پێد ەگەیی، یان دەیان فرۆشت و قە رزی کابرایان لێ دەدایەوه یا هەر حاسڵەکە یان تەسلیم دەکرد و خۆیان هیچی وایان بۆ نە دەمایەوه. جا لەم بەین ەدا ئەگەر قسە چۆنیێتی حاسڵەکەیان هاتبایه گۆڕ، دەیانگوت: (بەمن چی! من بە شینی خواردوومه.)
بەدەرخواردن
«مست.لا.» تم: بەکار هاتن.
بەرتیل خواردن
«مست. مت.» تم: بەرتیل وەرگرتن.
بەرلێخواردن
[[بەر/١ +لێ (لە+ی)+ خواردن]]
«مست.، مت.» 1- خواردنی میوەی باغێک:: کوا هەر د ڵێی باغم هەیه، باغم هەیە ئێمه بەرمان لێ نەخوارد. ئێسا خەریکی باغ دەچەقێنی کەنگێ بە ری لێ دەخۆی. 2- «کن.» کەڵک وەرگرتن له شتێ، نەتیجەوەرگرتن:: بەم هەموو ڕ نجه منداڵەکانی پێگەیاند بەری لێ نەخواردن. جوانەمەرگه ! بەری له ژیانی خۆی نەخوارد.
بەش خواردن
«مست.، مت.» 1- بێ بەهره کردنی کەسێک لەوەی بۆی دیاری کرابێ:: فەرزنده چووه دەرێ هەتا هاتەوه بەشەکەیان خواردبووو. 2- «مج.» به ناڕ وا دەست، دە ماڵی خەڵکی نان و دەست به سەر هێندێکی یا هەموویدا گرتن.:: مامەکەیان بەشی ئەو هەتیوانەی هەر خوارد.
بەش خواردن
«مست. لا.، فج» بێ بە هره بوون، مەحرووم بوون:: منداڵینه هەرچی درەنگ بێتەوه بەشی دەخورێ.
هەڵبواردن
[[هه‌ڵ «پێبف» +بواردن]]
«مست. مت.» تم: بواردن.
ڕابواردن
[[ ڕا «پێڤ» + بواردن]]
«مست. لا.» وەخت دەربازکردن. 2- کە یف کردن:: و ختەکەی بە هیچێ دەبوێرێ. ئەمه کەی ژیانه ئێمه ڕایدەبوێرین. 3- «نت.» کەیف و خۆشی.:: «...سەری سوڕما لەو شوێنەی نەک لە ماڵ، لە ڕابووردنیشا پڕی کردبۆوه...» «بله. ژان، ل 75».