تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاهەنگ
[[پهـ: ئاهەنگ]]
«نا.»، «سیمـ.» ۱- کۆڕی بەزم و گۆرانی و خۆش ڕابواردن کە بە بۆنەی شەوارەی منداڵ، یا خەتەنە سووران و شتی تری لەم بابەتە دەگیرێ. ۲- هەموو کۆڕێکی بەزمی گۆرانی و مۆسیقا. ۳- «کئێر.» نەغمەی ڕێک و پێک، ئاوازی گۆرانی.: ئاهەنگی سێگا. ئاهەنگی دەشت. «نەوای ئاهەنگی «قد قامت» تەریقی جەمعی زووهادە» «قەد و قامەت بە لەهجەی ڕاستی، تووبایی عوششاقە» «نالی: گمـ_۵۱» ۴- دەنگ، ئاواز. «وردە ئاهەنگی دوای کۆکە نیشانەی ئەجەلە» «ڕەزا_٦۴» ۵- قەست، نیاز، عەزم. تێبــ.ینی: بە مانای «۵» ـه م لە فارسیڕا هاتۆتە ناو زمانی کوردییەوە و لە قسەکردنا زۆر کەم دە کار دەکرێ.
ئاهەنگ کردن
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاهەنگ گێڕان.
ئاهەنگ گرتن
«مستـ. متـ.» تمـ: ئاهەنگ گێڕان.
ئاهەنگ گێران
«مستـ. متـ.» ۱- بەرپا کردنی کۆڕی بەزم و مۆسیقا و گۆرانی، بە بۆنەی لە دایکبوونی مناڵ یا خەتەنە سۆران و شتی وا. ۲- کۆ بوونەوەی دەستەیەک بۆ ڕابوەردن و گۆرانی کوتن ٭ئاهەنگ کردن، ئاهەنگ گرتن، حەفلە، شەونشینی.
باهەنجیر
«نت.»، جووره هەنجیرێکه زووتر پێدەگا و بێ تام و ناخۆشه.٭ باتەسکه. کەڵبە هەنجیر.
بەرهەنگ
[[؟]]
«نت.»، «مک.» نە خۆشیێکە تووشی بۆری هەناسه کێشان د ەبێ و پیاو تەنگەنەفەس دەکا، ئەم نەخۆشییه زیاتر مرۆڤێ د ەساڵەوەچوو دە گرێتەوه، «عا.» ڕەبو.
بەرهەنگدار
«ست،» مک.» کەسێکی نەخۆشی «بەرهەنگ» ی هەبێ.