تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئانقەست
[عا. ]
تمـ: ئەنقەست.
ئینقیلاب
[[=عا.: ئینقیلاب]]
١- (مس. لا.) وەرگەڕان، سەرەو ژێر بوون، هەڵگەڕانەوە، قڵپ بوونەوە. ٢- (نمس.) آ) پشێوی. نائارامی. ب) (کئێر.) شۆڕش بۆ هەڵگێڕانەوە و تێکدانی ڕێژیمی سیاسی و سیستێمی ئابووری وڵاتێک و بنیات نانی ڕێژیمێکی کامڵتر و پێشکەوتوانە تر. ئینقیلابە مەشڕووتەی ئێران. ئینقیلابی مەخنی ئۆکتۆبەر. * (کعر.) سەورە (عا.: سوورە)، شۆڕش. ج) (کعر.) پیلانگێڕی و ڕاپەڕینی کتوپڕی هەندێ لە سوپای ولاتێک بۆ ڕوخاندنی دەوڵەتی قانوونی. *(کئێر.) کوودتا.
ئینقیلابی
[[عا. کو.]]
(ست. کئێر.) ١- ئەو کەسەی شۆڕش هەڵدەگیرسێنێ، ئەوەی بە جۆرێ لە جۆران پشتی شۆڕش دەگرێ. *شۆڕشگێڕ، (کعر.)، سەوری. ٢- هەر کارێ یا شتێ کە پێوەندی بە شۆڕشەوە هەبێ. * شۆڕشگێڕانە.
ئینقیڕاز کردن
[[عا.: ئینقیراز + کو: کردن]]
ئەنقەست
[[= عا.: عن قصد]]
(بنت.) ١- بە ئارەزەروو، بە هەوەس، بە تایبەتی. ((...وەکوو بە ئەنقەست بۆ من وەستا بێت، چاوەڕوانی ئەوە بێت بزانێ ئەو کارەی من ئەنجامی بە چی ئەگات)) (قەفتان: چیرۆک-٣٣). ٢- بە عەمدی (یەکێک کارێک بکا و هەر سووریش بێ لەسەر کردنی). دوو سەعاتە لەوێ چەقیوە بە ئەنقەست ناڕوا. *ئانقەست.
بانقۆ
«نا.»، «کعر.» تم: بانک/٢و٣.
بانق
«نا.»، «کعر.» تم: بانک/١.