تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بایینجانی
[[بایینجان/١-ب+٣-ئی]]
«ست.»، «مک.» ڕەنگی بەڕەنگی توێکڵی بایینجانی ڕەش، بنەوشی تاریک.
ئاسنجاو
[[ ؟ ]]
«نتـ.»، قاپ و قاچاغی مس و زەرد یە هەر مەعدەنێکی تر کە لە ماڵێکا هەبێ: ئاسنجاوی ئەم ماڵە باری ئێسترێکە. * «هلـ.» هیربار.
ئاو هەڵێنجان
[[ئاو+هەڵ «پێبفـ.» +هێنجان «فعـ.» ]]
«مستـ. متـ.» ۱-بە دۆڵچە ئاو لە کارێز و چاڵاو هەڵکێشان: چاڵاو کە مشکی تێکەوت دەبێ حەوت ستڵ ئاوی لێ هەڵێنجن «هەڵ هێنجن» ئینجا پاک دەبێتەوە. ۲- بە قاپ یا ئاوگەردان ئاو لە دەفرێک بەتاڵ کردن.: ئاوی سەر مەنجەڵی گوڵاو، کە گەرم بوو، بە ئاوگەردان هەڵی دێنجن.
ئینجار
(بنت.) تم: ئەمجار، ئەوجا.
ئینجارەکانێ
[[ئینجار + ئە + کە (ئم: تەعریف) + ئان +ئێ]]
(بنت.) تم: ئەمجار. ئەوجا.
ئینجارەکە
[[ئینجار + ئە +کە (ئم.)]]
(بنت.) تم: ئەمجار. ئەوجا.
ئینجانە
[[؟]]
(نا.)، (کعر.) قاپێکی سواڵەتە بنەهوڵی تێدا دەچنن. * (کئێر.) گوڵدان.
ئینجاکوو
[[ئینجا + کوو+کەوا]]
(بنت.) تم: ئەمجار. ئەوجا.
ئینجاکوونێ
[[ئینجاکوو + ئان + ئێ]]
(بنت.) تم: ئەمجار. ئەوجا. تێبــ.- وا دێتە بەرچاو کە (ئینجاکوو) بۆ حاڵەتی (مفڕەد) و (ئینجاکوونێ) لە حاڵەتی (جەمع)دا بەکارهاتبێ، ئەگەرچی ئێستا هیچ فەرقیان ناکرێ.
ئەنجام
[[پە: هەنجام]]
(نا.٩.دوایی، نەتیجە، ءاقیبەت. ئەم کارە ئەنجامێکی چاکی نابێ، دیاربوو ئیشەکەیان ئەمە ئەنجامێتی.
ئەنجامە
(نت.)، (کعر. سن.) پارچە ئاسنێکی دوولەتە کە بەسەریەکا دەنوشتیتەوە، دەرگا و پەنجەرە بە چوارچێوەوە دەبەستێتەوە، گەلێ جۆری هەیە *(مک.) لاولاوە. تێبــ.- ئەم وشەیە لە زمانی فارسیدا ئەویش هەر لە قامووساندا (ئاهەن جامە)یە کە شکڵێکی کۆنتیر وشەکەیە و لە زمانی کوردیدا پلەیەک زیاتر لێک و لووس بووە و دەنگە سستەکانی سەنگ و سووک کراون. یەکەندەردوو وا دیتە بەرچاو کە (ئاهەن جامە) لە دوو کەرتی: (ئاهەن =ئاسن) و (جامە= کراس) پێکهاتبێ سەرەڕای ئەوەی کە (کراسی ئاسن) هیچ پێوەندێکی دەگەڵ ئەو شتە نییە کە ناوی نراوە (ئەنجامە یا ئاهەن جامە)، ئەگەر لە ڕاستیدا کەرتی یەکەم وەک بەڕوالەت دەردەکەوێ (ئاهەن) بوایە دوبوایە وسەکە بێ سێ و دوو لە کوردیدا ببێتە (ئاسنجامە). من واتێدەگەم پارچەکانی ئەم وشەیە ئاوابن: [ ئان (ئا+هەن) + جام + ئە] کە هەریەکیان بەجیا باس دەکەین. آ) ئا- پێشبەندێکی ئاوێستاییە (مانای: بە، لەکن، دەگەڵ، لەسەر و سەرەوەیە و هەندێ جار لەپێش وشەیەکدا دێ بەڵام کار ناکاتە سەر مانای... بۆیە دەتوانین بڵێین ئەم پێشبەندە بۆ بەهێز کردنی مانای هەندێ وشەیە)) تم: (ئەورەنگ: بەهرام-١٧٥). ب) هەن- ((... پیشبەندە و مانای: پێکەوە دەگەڵ، هاو، دەدا)) (سەرچاوەکەی پێشوو-٢٤٧). ج) جام- ئەم وشەیە لە (گەم، گام)ی ئاوێستایی ڕا جەڕاندراوە کە ((... گەم (=جەس) بە مەعنای هەنگاو هەڵێنان، -گەیشتن... و نیزیک بوونەوەیە)) تم: (پد، یگد، ج٢-٥). لە موکریان (گاو) بە پارچە ئاسنێکی بچکۆڵە (بەقەدەر بزمارێ) دەڵێن کە لەت و کوتی (چینی) شکاوی پێ پێکەوە دەلکێنن. بەم جۆرە وشەکە بەتێکڕایی مانای: پێک گەیشتن، پێک گەیاندن دەدا و پڕ بە پێستی ئەو ئامرازەیە کە دەرگا و چوارچێوە پێک دەگەیەنێ و ئەم وشەیەی بۆ کراوە بە ناو.
بایینجان
[[؟]]
«نا.» ١- ا» گیایەکی دەسچێنی ساقەت ئەستووره، گەڵای پان و درێژۆکەیه گووڵی وورد و بنەوشه، ساڵه و ساڵ بۆ خاتری بەرەکەی د ەچێندرێ، تۆوێکی زەردی وردی هەیه. ب»، «کعر» بەری ئەم گیایه کە زیاتر درێژۆکەیه بە شکڵی خەیار، ڕەنگی پێستەکەی بنەوشی مە یلەو ڕەشه و بەشێوەی جۆر بە جۆر - چێشت، سوورکراوه، ترشیات، مرەبا- دەخورێ. *«مک.» بایینجانی ڕەش - «سن.» بامجان. ٢- «مک.» ١» گیایەکی دەسچێنی یەکساڵەیه گەڵای گرنج گرنج و بۆ نخۆشه. ب» میوەی ئەم گیایه، سوور و گۆشتن و خڕه «هەندێ جار بە ڕ نگی زەردی کارەبایی وبە شکڵی هەرمێ دەبیندرێ» تامی ترشە، دەکرێته چێشتەوه، بەکاڵی و به برژاوی دەگەڵ کەباب و هەروهەها به زەڵاتە ش دە خورێ. *«مک.» بایینجانی سوور. «بک.» باجانی سوور. «کعر.» تەماته. «سن.» بامجان فەرەنگی.
بایینجانی سوور
«نت.»، «مک.» تم: بایینجان /٢-ب.
بایینجانی ڕه ش
«نت.»، «مک.» تم: بایینجان /١-ب.
بە ئەنجام گەیاندن
بردنەسەر، تەواو کردن، گەیاندنە نەتیجە. هیچ ئیشێک بە ئەبجام ناگەیەنێ. * گەیاندنە ئەنجام.
بە ئەنجام گەیشتن
تم: گەیشتنە ئەنجام.
میوانی بایینجانی
«نت.»، «مک.» کەسێکی لە مەجلسێکدا ڕووی نەدرێتێ یا بانگ نە کرابێ لە خۆیەوه چووبێ. «عا.: تفیلی» :: ئە وه بۆچی وا گرژ بوون خۆ ئێمه میوانی بایینجانی نین.
گەیاندنە ئەنجام
تم؛ بە ئەنجام گەیاندن. لەو باوەڕەدا مەبە کە ئەم ئیشە بگەیەننە ئەنجام.
گەیشتنە ئەنجام
١- (کەسێک) نەتیجە وەرگرتن لە کار و کردەوە و قسە و... بەم جۆرە باسێ ڕۆژی تریش نەدەگەیشتە ئەنجام. ٢- (کار) فایدە بەخشین، نەتیجە لێ پەیدابوون. کاری وا بێ سەرەوبەرە چۆن گەیشتە ئەنجام!
ئینجا
[[ئین + جا (جار)]]
(بنت.) تم: ئەوجا، ئەمجار. ((... ئەو حەوزە پڕ ئەکەن لە ئاو و بۆنی خۆشی، ئینجا خۆیانی پێ ئەشۆن)) (بلە: ژان-٣٨). تێبــ.- کەرتی یەکەمی ئەم وشەیە (ئین) شێوەیەکی دیکەی ٠ئیم)ی ئاوێستاییە.