تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەگینا
[[ئەگین (محر: ئەگەر) + نا]]
(بنت.)، (سیم.) دوو ڕستە پێکەوە دەبەستێتەوە و پێشان دەدا کە ڕستەی یەکەم (مەعلوول)ی ئەو (عیللەت)ەیە کە دە ڕستەی دووەمدا باس کراوە. ((...لام وایە هەر بۆ تۆقاندن و ئازاردانی خەڵک دایانناوە، ئەگینا دەستە و دایەرەیەکی باشیان لەسەر دائەنا...)) (بلە:ژان-٩٢) *ئەگەرنا، ئەگەرنە، ئەگین، دەنا، وەئیللا.
ئەگەرنا
(بنت.) تم: ئەگینا.
با پەنا
(نت.) شوێنێکە با نەیگرێتەوە// باگر. *(مک.) با پەسیو.
بە قینا کەوتن
«مست.لا.»، «سیم.» تم: به قین داچوون.
بەڵکینا
«بنت» تم: بەڵکوو.
١-بەنا
«نا.»، «کعر.، سن.» «گیایەکی کوێستانییه، لاسکی وەک کەنگر و گەڵای وەک کەرەوز وایە» (تم، خا، ب١،ل-١٧٥). گیایەکە خەخورێ وەکوو کەما وایه دیبرژێنن و دەیخۆن» «تم: مردۆخ، ب1، ل- 189» «گیایەکی کوێستانیه ئەکرێت به گزره بۆ زستانی ئاژاڵ.» «تم: معر، کشت، ب1، ل- 51». «ناوی گیایەکه» «تم: هبێد: ل -10». تێبــ.ینی: من خۆم ئەم وشەیەم نەدەزانی و نەشم بیستبوو بۆیه هەرچی له قامووسەکاندا له سەری نووسرابوو وەکوو خۆی هێناومەتە ئێره، بەڵام بەلای منە وه ئەوەی تۆزێ زیاد لەسەر ئەم گیایەیان نووسیوه له خەڵکیان بیستووه.
٢-بەنا
[[محر، عا.: بناء]]
«نا.»، «سیم، سن.» ئەو کەسەی پیشە ی خانوو دروست کردنه.* «مکبنبەننا.