تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بنه مێو
[[بن/8+3-ئه/2+مێو]]
«نت.» تاکه دارێکی ترێ..:: ڕەزی مەلا قادری سیتەک هەزار بنەمێو دەبوو.
بە مێرد دان
«مست، مت»، «مک» تم: بەشوودان/1.
ئامێتە
[[پهـ: ئامێخته‌ک]]
«سمفـ.» ١- تێکەڵاو. ٢- چلۆنایەتی ماددەیەک کە لە تێکەڵ کردنی دوو شتی هاوچەشن پێکهاتبێ.: نانی هەژاران ئامێتەیە «لە ئاردی گەنم و جۆیە». □ «دەردم ئامێتەی دەردی فەرهادە + منیش چون فەرهاد ڕەنجم بە بادە» «فۆلکلۆر». «باوەس بالینم سێڵا و هوون بۆ + ئامێتەی زووخاو دیگ دەروون بۆ» «مەولەوی: مکب، ل ــ ٤». * ئاویتە.
ئامێتە بوون
«مستـ. لا.» تێکەڵاوبوونی دووشت لە خۆیانەوە.
ئامێتە کردن
«مستـ. متـ.» تێکەڵ کردنی دوو ماددە.
ئامێر
[[؟] ]
«نا.»، «هلـ.» تمـ: ئامراز □ «... وەکوو کەلوپەل و پێویستی ماڵ و لەبەرکردن و ڕازاننەوە و ئامێری بەرهەم دەرهێنەر و... هتد» «سەرنجێک لە دەروازەی فۆلکلۆری کوردەوە: نەقابەی مامۆستایان ــ لقی هەولێر، ل ـ ١١» هس.: ئاموور، ئامارات.
ئامێز
[[؟]]
«نا.»، «مکـ.» تمـ: باوەش.: ئرو چنارە هێندە ئەستوورە ئامێزی تێ وەرنایە.
ئامێژەن
١1- «سـ.»، «مکـ.، سیمـ.» تمـ: ئامێتە. ٢- «نا.»، «سنـ.» هەوێنی پەنیر. * ئامیان. فریشک «تمـ: مخـ. جـ ٢ ل ـ ٢٥٢».
ئامێژەن کردن
«مستـ. متـ.» تێکەڵاو یا تەرکیب کردنی دوو جوور لە ماددەیەک یا چەند ماددەی لێک جیاواز.: ئاردەکەمان دوو بە یەک لەگەڵ جۆ ئامێژەن کراوە.
ئومێد
[[پهـ: ئۆمێت]]
«نا.» ۱- ئارەزوو، ئاوات. «نالی بە ئومێدی زەفەری تەوقی تەلیسمت» «ماری سەری زولفت لە مل و گەردنی ئاڵا» «نالی: گمـ٦». ۲- چاوەڕوانیی جێبەجێ بوون و پێکهاتنی ئاوات. «شێخ ئومێدێکی وەهای دابوو بە من» «من لە بۆیە سەری خۆم خستە پەتی» «مەلا: گمـ_۳۸». ۳- پشت بەستن، پشت ئەستووری: بە ئومێدی خودا و پێغەمبەر، بە ئومێدی تۆ خودایە. ٭ئەمەل، هومێد، هیوا. «بگـ.» هێڤی.
ئومێد پێ بوون
[[ئومێد+پێ «بە+ی» +بوون «هەبوون» ]]
«مستـ. لا.» پشت بەستن بە کەسێک بۆ کارێک یا مەبەستێک، چاوەنواڕی جێبەجێ بوونی کارێک بە دەستی کەسێک: قەت ئومێدت بە پیاوی درۆزن نەبێ.
ئومێدەوار
[[ئومێد+ئە+وار]]
«ستـ.» کەسێکی ئاواتێکی هەبێ و چاوەنواڕی جێبەجێ بوونی بکا.: ئومیدەوارم هەموو لایەکتان ساغ و سڵامەت بن. //نائومێد.
ئەمێستا
[[ئەم+ئێست+ئا (=ئە)]]
(بنت.)، (کعر.) تم: ئێستە.
ئەمێستە
[[ئەم+ئێست+ ئە]]
(بنت.)، (کعر.) تم: ئێستە.
ئەمێیانە
[[ئەمێ+ ئان+ئە]]
(نت.) ناوی ئیشاڕەیە: ئەم جێگایانە، ئەم دەوروبەرە. جەمعی (ئەمێ)یە.
بە رسمێڵ
[[1-به‌ر/4+سمێڵ]]
«نت.» زێدە تووکی سمێڵ کە بەسە ر لێوی سەر ەوەی لێوی مرۆڤا بەرەو ناود ەمی دێتەخوارێ. #«قەپۆزت دانەپۆشێ بەرسمێڵت + بەسەر ملتا نەیێ وەک یاڵی کەمتیار» «ڕەزا- 123» * «بک.» بەرسمێڵ.
بەرسمێڵ کردن
«مست، مت.» قرتاندنی زێدەمووی سمێڵ و لێک و لووس کردنی دەگەڵ سنووری لێوی سه ڕەوه.
بەمێرد
«ست.» «مک.» تم: بەشوو.
هەر بسکەی سمێڵی دەهات
«کن.» کەیفی خۆش بوو، دەماخی ساز بوو * تووکه.
بامێ
[[؟]]
«نا» ١-گیایەکی د ەسچێنی گەڵا پانی یەکساڵەیه، گە ڵاکانی له گەڵاکانی گوڵه هێرۆ دەچێ، گوڵێکی جوانی سپی مەیلەو زەردی شین باوی هەیه ناوەڕاستەکەی قا و ەیی مەیلەو سووره. ٢- بەری ئەم گیایەکه درێژووکه «وەکوو بەڕوو» و پڕتۆو، نوک تیژ و و تراشه. دەگەڵ گۆشت و تەماته دەکرێته خۆرشت «شله» یا شۆرباوی گۆشت. ٣-جۆرێک شیرنیاته بەشکڵی بامیه/٢، لەماست و نیشاسته درووست دەکرێ و دڕۆنا سوور دەکرێتەوه و دەشیرەی شەکر یا هەنگوینی قاڵکراو هەلد ەکێشرێ.
ئەمێ
[[ئەم+ یێ]]
(بنت.) تم: ئێرە. تێبــ.- بەلای منەوە کەرتی دووەمی ئەم وشەیە (یێ) دەگەڵ (یاگە)ی هەورامی بە مانای (جێ، جێگە) پەیوەندی هەیە.
بەرخەمێ
[[به‌رخ/1+3-ئه/2+مێ]]
«نت.» بەچکه مێیینەی مەڕ.