تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیمامە
[[عا.: ئیمام + کو: ئە]]
(نت.) دەنکە مووروێکی درێژۆکەیە بە سەری تەزبیحەوە دەکرێ. * ئیمام.
ئیمامەت
[[عا.: ئیمامر]]
(نمس.) تم: ئیمامەتی.
ئیمامەتی
[[عا.: ئیمام+ کو: ئەتی]]
(نمس.) ١- پێشەوایی و ڕابەری کاروباری دینی موسوڵمانان. قوربان ئەو ڕەمەزانە تەشریف بێنە ئیمامەتییەکمان بۆ بکە. ٢- یەکێکە لە ئەرکانی ئیمان لە ئایینی شیعەدا *ئیمامەت.
ئەهلی عەمامە
(نت.) ئەوانەی مێزەر لەسەر دەبەستن، زانای دینی، مەلا و قازی و... ((ساقی وەرە تێکە سوڕاحی بدە ساغەر)) ((بێ موویی دەماغێ لە سەفی ئەهلی عەمامە)) (ئەدەب: گم-٩٦).
ئیمام
[[=عا.: ئیمام]]
(نا.) ١- پێشەوا و ڕابەری دینی. بە مەزەبی ئیمامی حەنەفی مارەی کەن. ٢- ئەو کەسەی پێش نوێژی، نوێژی جەماعەت دەکا. ئیمامی مزگەوتی هەباساغای. ٣- هەر بەکر. ئیمامی عومبەر، ئیمامی جەحفەری (شیعە) کە یەکەمیان (ئیمامی عەلی) و ئاخریان (مەهدی)یە. ب) هەریەک لەو چوار کەسەی کە پاش پێغەمبەر (ن.خ.) خەلیفەیی ئیسلامیان کرد. ئیمامی ئەبووبەکر. ئیمامی عومبەر ئیمامی عوسمان. ئیمامی عەلی. ٤- تم: ئیمامە.
ئیهتیمام پێدان
[[عا.: ئیهتیمام + کو: پێدان]]
(مست. لا.) بە تەنگەوە بوون، بە توند گرتن، بە هێند گرتن خۆ پێوە ماندووکردن، دەخەمدا بوون (بە شتێ، بە کەسێ، بە کارێ...).