تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاماسان
«مسـ. لا.» تمـ: ئاوسان.
ئاماسیان
«مسـ. لا.»، «جفـ.» تمـ: ئاوسان.
ئاماسیاگ
«نمفـ. لە: ئاماسیان» تمـ: ئاوساو.
ئەڵماسە
[[ئەڵماس+ ئە/١]]
(نت.)،(سن.) دڵۆپی ئاوە کە لە هەوادایە و بەیانانی ساردی پاییز وەکوو توێژالێکی سپی لە سەر دار و دەوەن و زەوی دەنیشێ. تێبــ.- هەر شەونمی بەهارانە کە پاییزان لەبەر ساردی دەیبەستێ. *خووس، خووسار، خوێز، زوقم، سییخوار، وەڕەق. (بک.) قڕاڤ.
ئەڵماس
[[پە: ئەلماست]]
(نا.) ١- بەردێکی سەختی بە ورشە و گرشەی بەقیمەتە، ئەسڵەکەی ڕەژیی (کاربۆن)ە. تێبــ.- لەبەر سەختی و ڕەقی هیچ ماددەیەک کار دە ئەڵماس ناکا و خۆی هەموو ماددەیەک دەڕووشێنێ و شوینی دەکا، بۆیە بۆ کون کردنی هەندێ شت و بڕینەوەی شووشە، لە سەنعەتا کەڵکی لێ وەردەگیرێ. بۆ ڕازاندنەوە و خشڵی ژنان بەکاردەهێنری. ڕەنگی سەوز و سوور و شین و ڕەشی هەیە (مەیلەو ئەو ڕەنگانەیە)، لە هەموان گرانتر و پەسندتری ئەوەیە کە هیچ ڕەنگی نییە وەکوو بلوور. کاتێ لەکان دەریدێنن پارچەکانی ناقۆڵا و کڕێژاوین بۆ لێک و لووس کردن و بریقەدار کردنی بە خاکەی خۆی دەیسوونەوە. کانی لە هیندستان، ئەفریقای جنووبی، ئوسترالیا و جێگای دیکەش دۆزراوەتەوە. لە کوردەواری دەکوترا هەر شوێنیک برووسکی ئاسمانی لێ بدا ئەڵماسی تێدایە. ٢- (مج.) آ) زۆر تیژ: ((پردی سێڕاتێ لە موو باریکتر و لە ئەڵماس تیژترە))، گوێزانەکەی وەها تیژ کردووە دەڵەی ئەڵماسە. ب) هەر شتێکی بریقەدار و ڕوون. ((ئەوا ساماڵی کرد ڕۆژ کەوتە سەر شاخی گڵەزەردە)) ((بەسەر ئەو بەفرەدا تیشکی هەتاو ئەڵماسی خوا کردە)) (پیرەمێرد-١٣٦) ٣- ناوە بۆ ئافرەتان.