تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاو لەبەر دڵ ڕۆیین
١- دڵ دەخێڵەکەوە هاتن و لە حاڵی ڕشانەوەدا بوون. ٢- «کنـ.» برسێتی زۆر، زۆر برسی بوون.
ئاو لەبەر هەڵ نیشتن
«مکـ.» میز دەبنەخۆکردنی منداڵ: ئەم مناڵە ئاوی لەبەر هەڵ نیشتووە.
ئاوی گەرم لە ژێر «لەبەر» ڕۆییشتن
«کنـ.» میز بە خۆدا کردن، میز دەبنەخۆ کردن. □ «سەری وەبن کڵاوی کەوتووه، ئاوی گەرمی لە ژێر دەڕوا»
لەبەرددان
«مست، لا» «کن» بەفیڕۆدان و فەوتاندنی شتێک.
لەبەرچاوخستن
«مست. مت.» بێ نرخ کردنی کەسێ یا شتێ لەلای یەکێک و بێ ئەهەمیەت کردنی. بێ قە در و قیمەت کردن.