تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاروان لۆک
«نتـ.»، «مکـ.» وشتری نێر کە چوار بەهاری دیتبێ.
بالۆکە
[[بال (؟)+ ئۆكە]]
(نت.)، (مک.) زیپکەیەکی بچوکی ڕەقە لە دەست و پل و جێگای تری لەشی ئینسان دێت. (تێبــ.- ١) کەرتی (بال) لەم وشەیەدا بەلای منەوە(بەل) ـه کە بە مانای (قیت) هاتووە. (ب) لە ناو کوردەواریدا وا قاو بووە کە هەر کەسێ دەستی وە (بوق)کەوێ یا (بوق) وە جێگایەکی لەشی بکەوێت، بالۆ کەی لێدێ.) بۆ چار کردنی بالۆکە چەند شێوەیەک لەکوردستان باو بوو: ١-حەوت دەنکە گەنم و حەوت کڵۆ (خوێ) یان دهەێنا و حەوت (قل هواللە) یان بەسەردا دەخوێند دەپەڕۆیەکانەوە دەپێچا و لە شوێنێکی شەدار دەیان خستە ژێر خاکەوە، دەگوترا هەر دە مایە کی ئەو گەنم و خوێیە ڕزین بالۆکە کەش هەڵد ەوەرێ. ٢-گیایەکی ساقەت ئەستوورە لە کوردستان هەیە (تیرۆک) یا (دار بالۆکە) ی پێدەڵێن، ئەو کەسەی بالۆکەی لێ هاتبا دەچوو پەلێکی ئەو گیایەی بادەدا و وەلایان وا بوو بەم کارە بالۆکەکەی ئیشک دەبێ.٣ - بە جەوهەری گۆگرد (ئەسید سولفوریک = حامز کبریتیک) دەیان سووتاند. * (سیم.) بالوکە. (بک بالۆک. سن) بالۆک.
بالۆکە
(نت.) ١-(سیم.) تم: بالۆکە. ٢-(مک.) بالۆکەیە لە شوێنی بێ تووکی یەکسمان دێت.
بەلۆکه
[[به‌ل/1 +ئۆكه ] ]
«نت.»، «سن.» پارچه گۆشتێکی بچووکه له زارکی شەرمی ئافرەتا. * «مک.» بەله. میتکه.. نیوەرووکه. «سیم.» کک.» قیتکه. «جف.» نێوەر. «بک.» چووچەله.
بلۆک
[[فڕنسی]]
«نا.» 1- کۆمەلێ دەوڵەت که له یەکیێتیەکدا کۆ بوونەوە و یەک ڕێبازی سیاسیان هەبێ.::بلۆکی ڕۆژاوا، بلۆکی ڕۆژهەڵات، بلۆکی کۆمەنوێڵس 2- «کعر.» خشتی چیمەنتۆ.
بەڵالۆک
[[ به‌ڵ «بۆڵ» + 1- ئاڵوو «تێبــ.ینی:» + ئووك ]]
«نت»، 1- (سیم.، مک.) دروختێکی کێوییه لە جسنی داری ئاڵوباڵوو، بەرەکەشی هەر ئاڵووباڵوه بەڵام دەنکی وردتره و گۆشتیشی کەمتره. ب» بەری ئەم داره تێبــ.ینی: آ» بەلای منەوه ئەسڵی در ەختی ئاڵووباڵوو هەر ئەمەیه و کەوی کراوه و بۆته دەسچێن. ب» له کوردستان ئەم داره زۆره، بەرەکەی دەخورێ و ناوکەکەی دەکوتن له باتی دەرمانی ژوانی «مسهل» بەکاری دێنن. * «سن.» بەڵاڵووکە کێفیله. 2- سن.» تم: ئاڵووباڵوو.