تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیستیقلال
[[=عا.: ئیستیقلال]]
(نا.) سەربەخۆبوون و ئازادی تەواوی وڵاتێک لە کاروباری سیاسی و ئابووری و... بێ ئەوەی بێگانەبە ئاشکرا چ بە نهێنی) دەسەڵاتێکی هەبێ و دەست دە کاران وەربدا.
ئیقلیم
[[یۆنانی: کلیما]]
(نا.) ١- بەشێک لە زەوی کە لە باری ئاووهەوا و چلۆنایەتی تەبیعی دەگەڵ بەشەکانی تر جیاوا هەبێ و ناوێکی تایبەتیشی هەبێ. جوغرافی زانانی کۆن هەموو ڕۆژێ زەویان بە حەوت ئیقلیم داناوە. ٢- وڵات. ٣- مەڵبەند. ئیقلیمی ڕۆم، ئیقلیمی شام، ئیقلیمی کوردستان، ئیقلیمی چوارەم.
باقلە
[[ئیتالی = باچێلی، یونانی + باكێلۆس]]
(نا.)، (کئێر) ١-گیایەکە ساڵەو ساڵ دەچێندرێ،هاوچەشنی (لۆبیا) یە، جار هەیە گەزێک بەرز دەبێتەوە، خواردنی بەری ئەم گیایە ئینسانی پێ تێردەبێ، هە ر بۆیەشە مێژووی دەستچێنێ دەچێتەوە چاخەکانی بەر لە مێژوو (تم: لاڕۆس، چاپی عادی 1960، ل- 431) ٢-بەری ئەم گیایە، کە هەرچەند دەنگی دە (کەلوو) ێک دایە. (*(کعر) پاقلە (سنجوو.) باقلە.(بک) باقلا.
بەرقلیان
«نت.» «مک.» تم: بەرچا.
باقل
[[ به‌+ ئاقل/١] ]
«کو. عا.»، «بنتـ.» بەوجۆرەی کە ڕێی تێدەچێ، بە شێوەیێکی ئەقڵ لێکی دەداتەوه، وەکوو خەیاڵی لێدەکرێ، وادیاره، وا دەردەکەوێ: باقل ئیمشەویش هەر دەبارێ، باقل ئەوساڵ زۆر گەرم دەبێ. باقل سبەینی وەرێ دەکەون.