تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بزنه قسر
«نت.» بزنێکی که ساڵێک نەزابێ.
ئەقسات
[[عا.: ئەقسات (قسط)]]
بەش، بەشەکان. ئوتۆمبیلەکەی بە ئەقسات فرۆشت، ئێستا پیاو دەتوانێ ناوماڵی تەواو بە ئەقسات بکڕێ.
بەردەقسڵ
«نت.» جۆرێک بەرده، ناوی کیمیایی «کاربۆناتی کالسێۆم» ه، لە «کان» د ەری دێنن و دەکوورەی تایبەتیدا دەیسووتینن، دەبێتە ئاهەک «قسڵ». بۆ پتەوی و قایمی لە بناغەی دیوار و شمشەکێشانی ناو حەمام و...کەڵکی لێ وەردەگێرێ.