تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئۆقرە گرتن
[[عا. کو.]]
«مستـ. لا.» ئارام بوون، لە جم و جۆڵ کەوتن، بێدەنگ بوون. تێبــ.ینی: بەشی یەکەمی ئەم مەسدەرە «ئۆقرە» یەوە بە لای منەوە لە «وقرە» ی عەڕەبی بە مانای: ویقار و گرانی و سەنگینی وەرگیراوە و لە کوردیدا دەگەڵ فیعلی گرتن ئەم مەسدەرەی لێ پێک هاتووە. دیارە جووڵەجووڵ و هەرا و هوریا پێچەوانەی ویقار زاندراوە.
ئیقرار
[[=عا.: ئیقرار]]
(نمس.) تم: ئیعتیڕاف. بە ئیقراری خۆی هیچی لای شێرکۆ نەماوە.
ئیقرار پێکردن
[[عا. کو.]]
١- (مست. لا.) تم: ئیعتیڕاف کردن. ٢- (مست. مت.) تم: ئیعتیڕاف پیکردن.
ئیقرار کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ئیعتیڕاف کردن.
باقر
[[مح. تو: پاكر = مس]]
(س،) (مک.) حاڵی حاجەتی لە مس دروست کراو کە (قەڵایی) لێ بووبێتەوە و ڕەنگی سووری (مس) ەکەی دیاری دابێ.
باقر بوون
[[تو. كو.]]
(مست، لا)، (مک.) لێ بوونەوەی قەڵایی لە قاپ و قاچاغی مس، دەرکەوتنی ڕە نگی سووری (مس) لە و جۆرە دەفرانەدا.