تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەلەفیڕه
[[به‌له «؟» + فیڕ «فیڕاندن+ 5- ئه‌/1]]
«نت.»، کئێر.، کعر.» نەخۆشی زگ چوونه تووشی ئاژەڵ و پاتاڵ د ەبێ. هس.: «جن». بەلەریقه = ئیسحالی به شیددەت «بۆ ئینسان» تم: لۆڕی، ل- 15.
ئەستەخفیڕوڵڵا
[[=عا.: استغفراللە]]
ڕستەیەکە، گوتنی لە کوردەواریدا باوە مانای «داوای بەخشی دەکەم لە خودا» یە. ۱- ئەگەر کەسێ قسەیێکی «بە تایبەتی کفر» لە دەم بێتەدەر یا گوێی لێبێ یەکێک قسەی لەم بابەتە دەکا، بۆ دەربڕینی پەشیمانی و دوورخستنەوەی گوناحی کفرەکەی خۆی، یا ناڕەزایی لەوەی بیستوویە دەیڵێ: خوایە تۆبە و ئەستەخفیروڵڵا. ۲- بۆ حاشا کردن لە کارێک دەگوترێ. «من بە گوناهکار ئەدەنە قەڵەم» «ئەستەخفیروڵڵا پادشای ئەفخەم» «سەلام- ١٦٤»