تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیفتیخار پێکردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) شانازی بە کەسێ یا بە شتێک کردن. ئیفتیخاری پێدەکەم کە تێکۆشەرێکی کوردە. * ئیفتیخار پێوە کردن. شانازی پێوە کردن.
ئیفتیزاح
[[=عا.: ئیفتیزاح]]
(نا.)، (کئێر.) ڕیسوایی. بێ ئابڕوویی. بەدناوی. عەجەب ئیفتیزاحێکە. ئیفتیزاحێکی ناوەتە نەبێتەوە.
ئیفتیڕا
[[=عا.: ئیفتڕا]]
(نا.) تم: بوختان. ئەم قسەیە ئیفتیڕایە.
ئیفتیڕا پێکردن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) تم: بوختان پێکردن. ئیفتیڕایان پێکرد.
ئەنگافتن
(مست. مت.)، (کی.) تم: ئەنگاوتن.
ئەنگافتە
(نمف.)، (کی.) تم: ئەنگاوتە.
ئەژنەفتن
[[پهـ: ئاشنووتەن]]
«مستـ. متـ.»، «جنـ.» تمـ: بیستن ٭ئەژنەوتن، ژنەفتن. تێبــ.ینی: «ژ» ی ئەم وشەیە لە ئەسڵا «ش» ە و لەبەر جیرانەتی «ن» دەنگی «ژ» دەدا.
بافتە
[[فر.]]
(نا.) تیسماڵکێکە پانایی سانتیمترێک یا زیاتر، لە ئاوڕیشم یا دەزوو چندراوە، بۆ (کۆبە)ی هەندێ شوێنی جل و بەرگ د کار دەکرێ و نایەلێ قوماشەکە هەڵوەشێ یا ڕیشاڵی لێ هەڵبێ. تێبــ. - (ا) گەلێ جار لە باتی ئەمە هەر لە قوماشەکە خۆی یا قوماشێکی تر بۆئەم مەبەستە کەڵک وەردەگرن. ب) ئەم وشە یە سیغەی مەفعولی مە سدەری فارسی (بافتەن) ه بە مانای (تەنین) و (چنین) و(هۆنینەوە) ی کوردی.
بزافتن
«مست. مت.»، «کی.، بک.» تم: بزاوتن.
بەد ڕەفتاری
بەدڕەفتار
ست.»، «مک.» کەسێکی شێوەی هەستان و دانیشتن و جووڵانەوەی دەگەڵ خەڵک باش نەبێ.
ئەشکەفت
«نا.»، «سنـ.» تمـ: ئەشکەوت.