تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاشفتە
«نمفـ.» «سنـ.» ١- پەرێشان، پەشۆکاو. ٢- شێواو، ئاڵۆز، تێکەڵ و پێکەڵ. □ «بەڵێ دز بازاڕ ئاشفتەی ئەوێ» «تایەر هاشمی». هس.: ئاشووب
ئاڕفتە
[[ ئا + ڕفتە] ]
«نمغـ.»، «سنـ.» تێک تەپیو، ڕووخاو، وێران * «مکـ.» ڕفتە. هس.: «بکـ.» ئاروودە: بێکارە، خوێڕی «تمـ: ژابا - ٦» و: کەفتە و ڕفتە.
ئاڵفتە
«نمفـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاڵوودە.: شاباز ئاڵفتەی ڕۆمان خوێندنەوە بووە و دەرس و دەوری وەلا ناوە. تێبــ. ــ ئەم وشەیەش لە زمانی کوردیدا مەسدرەکەی لە بیر چۆتەوە و لەوانەیە، یەکەندەردوو بە بیراندا بێ کە لە «ئەلفەت» ی عارەبی وەرگیراوە، بەڵام مەسدەری «ئالوفتەن» بە مەعنای «عاشق بوون» کە لە فارسیدا هەیە و زۆر زۆر کەم دەکار دەکرێ، ئەم گومانە ناهێڵێ.
ئەنگافتە
(نمف.)، (کی.) تم: ئەنگاوتە.
بافتە
[[فر.]]
(نا.) تیسماڵکێکە پانایی سانتیمترێک یا زیاتر، لە ئاوڕیشم یا دەزوو چندراوە، بۆ (کۆبە)ی هەندێ شوێنی جل و بەرگ د کار دەکرێ و نایەلێ قوماشەکە هەڵوەشێ یا ڕیشاڵی لێ هەڵبێ. تێبــ. - (ا) گەلێ جار لە باتی ئەمە هەر لە قوماشەکە خۆی یا قوماشێکی تر بۆئەم مەبەستە کەڵک وەردەگرن. ب) ئەم وشە یە سیغەی مەفعولی مە سدەری فارسی (بافتەن) ه بە مانای (تەنین) و (چنین) و(هۆنینەوە) ی کوردی.