تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەشڕاف
[[=عا.: اشراف] ]
پایەبەرز، پیاوماقووڵ لەناو کۆمەڵدا، نەجیب زادە، خانەدان. «سەت پیاوی گەورەی لێ لە ناو بردین» «دووسەت ئەشڕافی لێ دروست کردین» «سەلام- ۷۰»
ئەشڕەفی
[[عا. کو.] ]
«نتـ.»، «کئێر.» ۱- پارەیێکی زێڕی دەوڵەتی ئێرانە ئی زەمانی قاجارەکان، لە کوردستان زیاتر بۆ خشڵی ژنان دەکار کراوە، سێ جۆرە: دە هەزاری «یەک تمەنی» مسقاڵێک زێڕ، پێنج هەزاری نیومسقاڵ زێڕ، دوو هەزاری، چارەگە مسقاڵێک. «هەرگا دیم هیلال ئەو ئەبرۆی سی وەنگ» «یەسیم ئەسرین، یە ئەشڕەفی ڕەنگ» «مەولەوی: مکبـ- ۲۴۷» ٭سووڕە شایی. ۲- ناوی گوڵێکی دەست چێنە، گوڵەکانی زەرد و خڕن وەک ئەشڕەفیی زێڕ دەچن. ۳- «هلـ.» گوڵەباغ، گوڵی گوڵاو. ۴- ناوە بۆ ئافرەت.