تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاشقەوماشقە
[[ = عا.: عاشق و معشوق] ]
«نتـ.» ١- دوو کەس کە حەز لە یەکتر بکەن. ٢- «مجـ.» دوو کەس کە دۆستایەتییان زۆر گەرم بێ و هەمیشە پێکەوە ببیندرێن: ئەوە چییە! ئەم دووانە هەر دەڵەی ئاشقە و ماشقەن. ٣- نێرە و مێیەی «مار» لە حاڵی لێک هاڵانا: ئەم کونە ئاشقە و ماشقەیێکی تێدایە چەند جار دیتوویانن.
ئەشقیا
[[=عا.: اشقیاء «شقی » ] ]
«شقی.»، «نا.» ۱- دڕ و بێ حەیا۲. - شڵتاغ باز، شەڕ فرۆش. ۳- خۆبەئازازان، ملهوڕ. ۴- ئەوەی گوێ ناداتە دابی کۆمەڵایەتی و هەرچی ویستی دەیکا و خۆی بەسەر خەڵکیدا دەسەپێنێ. ۵- دز و ڕێگر.: دەک بە زیادی خێرێ نەبێ خۆ ئەم هەتیوە پیسەی کوێخا بارامیش لێمان بۆتە ئەشقیا، ئەم دنیایە بۆ وای لێهاتووە هەر دەمڕووتێ دووعانەی لە باخەڵی خۆیدا دیت دەبیتە ئەشقیا و جاددە نایکێشێ. «غەرەز لەم جرت و پرت و فاک و فیکە» «ئیتاعەی ئەشقیایە و دەفعی ئەشڕاڕ» «ڕەزا- ۲۲»
ئەشقیایی
[[عا. کو.] ]
«حمسـ.» کارێکی پیاوی ئەشقیا دەیکا، ئەوەی لە ئەشقیایان بووەشێتەوە: ئەشقیایی پیشەی ئەوانە نییە کە شەرمیان بە خۆیانە.
بەشقم
[[ محر: به‌شكم]، ]
«تب.، بنت.»، «مک.» تم: بەشکه.
ئاشق
[[ = عا.: عاشق] ]
«نفا.» ١- پیاو یا ژنێ کە حەز لە ژن یا پیاوێک بکا. * دڵدار. □ «گەوهەرێ هەی گەوهەرێ!،گەوهەر مەڕۆ لە دواتم. گەوهەر وە قوڕئان قەسەم ئاشقی باڵاتم». ٢- «مکـ.» گۆرانی بێژی ئازربایەجانی، کە بە خۆی و «ڕوبابە» کەیەوە بە چاخانە و دێهاتدا دەسووڕێتەوە و گۆرانی دەڵێ. * شایەر.