تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆ سۆ
[[1-بۆ+سۆ «سوتان» ]]
«نت.»، 1- بۆنی سووتانی لۆکه یا قوماشێ که له لۆکه درووست کرابێ. *«با.» بیهن کەون «هل.» بۆنسۆ. 2- تامی ماستێکی شیرەکەی زۆر کوڵابێ.* «هل.» تام سۆ. «جن.، سیه.» بوکز/2. «با» بۆسی.
ئاگری پێوه نێی بۆ سۆی لێ هەڵناستێ
«کن.» زۆر ڕووت و ڕەجاڵ و نەداره.
ئیشکە سۆفی
[[ئیشک + ئە + سۆفی]]
(نت.) ١- سۆفێکی زۆر بە تەنگ جێبەجێ کردنی داب و دەستووری سۆفیاتێوە بێ، سۆفی موتەعەسیب. ((زەمزەمەی بولبولی بەهارانی، ئیشکە سۆفی دەخاتە گۆرانی)) (؟) ٢- کەسێکی وا پیشان دەدا کە سۆفییە و ئاکاریشی سۆفیانە نەبێ. تێبــ.- بەم مانایە وەکوو لاتاو بەکاردێت.
ئەنگوچکە سۆرانی
[[ئەنگوچک + ئە +سۆرانی]]
(نت.) تم: ئەنگوچک.
ئاسانسۆر
[[ فرەنسی ]]
ئامرازێکە لە خانوبەرە بەرزەکاندا شوێنی تایبەتی بۆ دەکەن و لە نهۆمێکڕا بۆ نهۆمێکی تر لە باتی پلیکان پێی سەردەکەون یا دێنەخوار.
ئاسۆگ
[[ ئاسۆ + گە ]]
«نتـ.»، «مکـ.» تمـ: ئاسۆ.
بۆنسۆ
«نت.»، «هل.» تم: بۆ سۆ /1
ئاسۆ
[[ نا. ]]
١- ئەو شوێنەیە کە وا دێتە بەر چاوان ئاسمان لەوێ بڕاوەتەوە و بە زەوییەوە نووساوە و لە دوای ئەوەوە چاوی ئینسان هەتەر ناکا.: مانگ سەری لە ئاسۆ هێنایە دەر. ٢- «مجـ.» مەیدان و بەرینایی کار و چالاکی، لە هەموو بابەتێک.: ئاسۆی زانین و تێگەییشتنی ئادەمیزاد هەروا بەرز ئەبێتەوە، ئاسۆی سیاسی ڕۆژهەڵات تاریکە. ٣- «مجـ.» سنووری دوو چلۆنایەتی کۆمەڵایەتی.: ئازادی و بەختەوەری نەتەوەی کورد وا لە پشت ئاسۆی برایەتی کورد و عەرەب. ٤- ناوە بۆ کوڕان. تێبــ. ــ مانای ٢ و ٣ تازە داتاشراون و زیاتر لە نووسینی سیاسیدا بە کاردێن. * ئاسۆگ.