تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەسپاردن
[[پهـ: ئەپەسپارتەن]]
«مستـ. متـ.» ۱- کارێک حەواڵەی کەسێک کردن بۆ جێ بە جێ کردنی. «قوربانت بم چاو ئەستێرە» «خزمەتێکمان پێ بسپێرە» «فۆلکلور» ۲- تەسلیم کردنی شتێک بە کەسێک، کە بە ئەمانەت هەڵی بگرێ و ئاگای لێ بێ. «بە خودام ئەسپاردن»، «تۆ دەڕۆی ئێمە بە کێ دەسپێری». ۳- تەمێ کردنی کەسێک بۆ کردن یا نەکردنی کارێک.: بە دەرکەوانەکەی ئەسپاردبوو ڕاگیرمان نەکا، ئەسپاردوویە هەر کەس بچێ بڵێن لە ماڵ نییە. «... ئەسپاردی لە پێشخانە، یەک دوو بەڕەیان ڕاخست...» «قزڵجی: پێکەنین_۱۴۱». ۴- «مجـ.» شاردنەوەی مردوو: بە خاکێمان ئەسپارد. ٭تەسلیم کردن. هس.: ئەسپاردن/۲. ٭سپاردن «بۆ هەر چوار ماناکە». ڕائەسپاردن_ [ڕا «پێبفـ.» +ئەسپاردن]، «مستـ. متـ.» ۱- ناردنی پەیام یا خەبەرێ، بە کەسێکدا بۆ یەکێکی تر: با خدردا ڕای ئەسپاردبوو سەرێکی لێ بدەین. بە دەمیش تۆفیقمان ڕائەسپاردووە، ڕادەسپێرین بە مام کوێخا بڵێن. ۲- داوای جێ بە جێ کردنی کارێک لە کەسێک: پیرۆتمان ڕائەسپارد لە شار غەزەتەمان بۆ بێنێ. ٭ڕاسپاردن. تێبــ.ینی: کەرتی یەکەمی ئەسپاردن «ئە» زۆر شل و شەوێقە هەندێ جار لە قسە کردنا دەردەکەوێ و هەندێ جاریش ون دەبێ و شێوەیێکی تری مەسدەرەکە «سپاردن، ڕاسپاردن» پەیدا دەکا، بەڵام ئەسڵ هەر «ئەسپاردن» ە.