تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاسمان
[[ ستـ: ئەسمەن، پهـ: ئاسمان ]]
«نا.» ١- ئەو شینایییە پان و بەرین و بێ بن و بناوانەی کە لە ژوور سەرانە و مانگ و ڕۆژ و ئەستێرەکانی تێدا دەخولێنەوە یا ڕاوەستاون.: پچێتە پەڕپەڕووچکەی ئاسمانێ دەیهێنمە خوارێ. □ «وەک شێفەلەتە چۆن، نەبم لەت لەت» «ئاسمان بەرز و دەسا، زەوی سەخت» «سەلام ــ ١٧٦». ٢- چێگەی پیاوچاکان: عیسا چوو بۆ ئاسمانان، مەلاییکەت لە ئاسمانان هاتنە خوار. * عاسمان، «بکـ.» ئەزمان، ئەزمێن. عەسمان. «زازا» ئاسمییە «تمـ: ژابا ــ ١٠».
ئاسمان و ڕێسمان
«ستـ.» ١- ناڕێک، نالەبار. ٢- قسە، کار یا شتێ سەروبنی پێکەوە نە نووسێ. ٣- وەڵامێک پێوەندی بە پرسیارەوە نەبێ. ٤- حاڵی دوو شتی جیاواز لە یەکتر: ئەم فەرماییشتانەی ئێوە، وە ئاسمان و ڕیسمان دەچن. جوابێکی دایەوە ئاسمان و ڕیسمانیش نەبوو، قسەی وای دەکرد ئاسمان و ڕیسمانی چی؟ □ «بە حاتەم گەر بکەی تەشبیهی ئەم ئاغایە بێ عەقڵی» «کە فەرقی ئەم لەگەڵ ئەو ئاسمان و ڕیسمانی بوو» «رەزا ــ ٣٣». چوون بە ئاسمانا: «کنـ.» ١- خێرا و گورج و گۆڵ و بە تووڕەیی، لە حاڵی دانیشتنەوە هەستانە سەرپێ. ٢- زۆر تووڕە بوون و ئەرز بە خۆوە نەگرتن، لە شوێنی خۆ جووڵە جووڵ و گوڕە گوڕ کردن: هەر گوێی لە قسەکان بوو وەک فیشەکە شێتە چوو بە ئاسمانا.
ئاسمانی
[[ ئاسمان + ٣- ئی] ]
«ستـ.» ڕەنگی وەک ڕەنگی ئاسمان، شینێکی کاڵ. * عاسمانی.
ئاسمانە
[[ ئاسمان + ە ــ ئە/١ ] ]
«نتـ.»، «سنـ.» میچی خانوو.
ئاسمانەی دەم
«نتـ.»، «سنـ.» تمـ: مەڵاشوو.