تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئێستێکانێ
[[ئێستێ + کە (ئم.) + ئان + ئێ]]
(بنت.) تم: ئێستە.
ئێستێکێ
[[ئێستێ + کە (ئم.) + ئێ]]
(بنت.) تم: ئێستە.
ئەستێر
«نا.»، «مکـ.» تمـ: ئەستێڵ.
ئەستێرک
[[ئەستێر+ئک]]
«نتـ.» تمـ: ئەستێڵ.
ئەستێرە
[[ستـ: ستەر، پهـ: ستەر، ستار، ستارەک]]
«نا.» ۱- هەموو ئەو جیسمانەی کە شەوانە وەکوو خاڵێکی بچووکی ڕووناک لە ئاسمان دەدرەوشێنەوە، بە گشتی دووجوورن: گەڕۆک، نەگەڕ. ۲- تمـ: ئەستێرەی بەخت: ئەستێرەی گەشە، ئەستێرەی بڵیندە، ئەستێرەیان لە کزییە ٭ «سنـ.»، «هو.» هەسارە «بکـ.» ستێر، ستێرک. ئەختەر. ئەستێرەی بەخت_ «نتـ.» ئەستێرەیێکی چارەنووسی ئینسانێکی پێوە بەند بێ ٭ئەستێرە/۲، ئەستێرەی تاڵع. تێبــ.ینی: بە شتێکی زانستی ئەستێرەناسیی کۆن وای دادەنا کە چارەنووسی دنیا و هەموو خەڵکی دنیا پەیوەندی هەیە دەگەڵ حەوت ئەستێرەی گەڕۆک «تمـ: _» کە تا ئەو کاتە ناسرابوون، بە پێی حیساباتێکی دوور و درێژ دەیان دۆزییەوە کە فڵان ئینسان لە ژێر سێبەری کام ئەستێرەدایە و کەی لە دایک بووە، ئەو ئەستێرەیە لە کامە «بورج» دابووە، ئەوسا چارەنووسی کابرا لە ڕووی گەڕانی ئەو ئەستێرەیە دیاری دەکرا، پاتشایانی کۆن بۆ ئەم مەبەستە و گەلێ مەبەستی تر، ئەستێرە ناسی تایبەتییان لە بارەگاکانیان ڕادەگرت. ئەستێرەی بەیان_ «نتـ.» تمـ: ئەستێرەی ڕۆژێ. ئەستێرەی تالع_ «نتـ.» تمـ: ئەستێرەی بەخت «ئەستێرەی تالع ڕووی کردە نەهات» «بێ شنە و سروەی شەماڵ کزومات» «پیرە مێرد_۳۲۰»
ئەستێرە ناس
[[ئەستێرە+ناس «ناسین» ] ]
«سفا.»، «تتـ.» ئەو کەسەیە سەری لە گەڕان و هەڵاتن و ئاوابوونی ئەستێران دەردەچێ ٭ئەختەرشناس، حیسابگەر. منجم.
ئەستێرە ناسی
۱- «نا.». لێک دانەوە و حیساب کردنی هات و چۆ و هەڵاتن و ئاوابوون و بەرز و نزم بوونەوەی ئەستێرەکان و هەڵدان و هەڵێنانی ئەو کارەساتانەی بە پێی ئەم حیسابانە ڕوودەدەن. تێبــ.ینی: ئاشکرایە ئامانجی ئەم زانستە لە ڕابردوودا دەگەڵ ئێستا لێک جیاوازن. ۲- «حمسـ.» کاری زانایەکی ئەستێرە ناس. ٭ئەختەرشناسی، حیسابگەری.
ئەستێرە ڕاکشان
«مستـ. لا.» بزووتنەوە و جووڵانی ئەستێرەی «نەگەڕ» ە لە شوێنی خۆی و خوشینی بە ئاسمانا بە خێرایی: چاوت لێ نەبوو ئەو ئەستێرەیە ڕاکشا. تێبــ.ینی: ئەو ئەستێرەی ڕادەکشێ لە جازبەی مەنزوومەی خۆی دەردەچێ، وێڵی «فضا» دەبێ و هەرچی هاتە پێشێ دەیداتە بەر، تا دەگاتە ئاتمۆسفۆڕی زەوی پڕش و بڵاو دەبێتەوە دەسووتێ، جار و بارە کە ئەستێرەکە زل بێ_ یا لەبەر هەرچێکی تر_ بتوانێ بێتە ناو ئاتمۆسفێڕی ئەرز، جازبەی ئەرز ڕایدەکێشی و لە شوێنێک دەدا قووڵی دەکا، ئەوەی پێیان دەڵین «بەردی ئاسمان» پاشماوەی ئەم کارەن.
ئەستێرەی ڕۆژێ
«نتـ.» ئەستێرەیێکە دەگەڵ سپێدە سەر لە ئاسۆ دەردێنێ. «چاوت ئەستێرەی ڕۆژێ، سۆفیان پێی دەچنە نوێژێ» «فولکلۆر» ٭ئەستێرەی بەیان. ئەستێرەی سەرشان_ «نتـ.»، «تتـ.» شتێکە لە مەعدەنی زەرد یا سپی، لە شێوەی ئەستێرە دروست دەکرێ، ئەفسەرانی لەشکریی هەر دەوڵەتێک بەپێی گەورە و بچووکییان و بەو جۆرەی قانوونی وڵاتەکەیان دایناوە چەند دانەیێکی لەسەر شان یا جێگەی تریان دادەدروون.: ئەم ئەفسەرە سێ ئەستێرەی لەسەر شانە، بێ قەزابی خۆ ئەستێرەمان لەسەرشان دانادرووی «نامانکەی بە ئەفسەر» منەتی چمان بەسەرەوە دەکەی؟ئەستێرەی سیوەیل_ «نتـ.» ۱- یەکێکە لە ئەستێرە نەگەڕەکان، لە جەنگەی گەرم و کاتی گەییشتنی میوەجاتا هەڵدێ، زۆر بە ورشە و گرشەیە. تێبــ.ینی: ئەم ئەستێرەیە دوای نیوە شەو سەر لە ئاسۆی کوردستان دردێنێ و دەگەڵ ئەستێرەی بەیان کەمتر فەرقی دەکرێ بۆیە کورد ناویان ناوە «کاروان کوژە» ۲- «کنـ.» نایاب، کەم دیار، کەسێکی کەم ببیندرێ: خۆی لێ کردووینە ئەستێرەی سیوەیل. «عاشق بووم بە ڕووی ئەستێرەی سیوەیل» «شۆرێ کەوتبووە، دڵەکەی پڕمەیل» «پیرەمێرد- ۱۵۱»
ئەستێرەی کلکدار
«نتـ.» جۆرێک ئەستێرەن کە کلکێکی کەم و زۆر درێژیان هەیە و ناوبەناو لە «منظومه شمسی» نیزیک دەبنەوە و دەبیندرێن، کلکەکەیان لە «غاز» و «هەڵم» پێکهاتووە. ٭«بکـ.» ستێرکی بدوو «تمـ: ژابا- ۹»، ستەیر دوڤ «تمـ: کفـ- ٦۸۹»، «گەڕووسی، کرماشانی» ئەسارەی دومدار «تمـ: دۆمۆرگان، لێکۆڵینەوەی زمانەوانیی لەهجەکانی کوردی- ۱۱۱». ئەستێرەی گەڕۆک_ «نتـ.»، «تتـ.» ئەو ئەستێرانەن کە بە دەوری ڕۆژا دەخولێنەوە، خۆیان هیچ ڕووناکییان نییە و نووری هەتاو ڕووناکیان دەکا، زەوی یەکێکە لەوان کە تا ئێستا «نۆ» یان ناسراون و تێکڕا پێیان دەڵێن «منظومەی شمسی» و بەپێی نیزیکی و دوورییان لە ڕۆژ ئەمانەن: عطارد «له هەموان نیزیکتره له ڕۆژ»، زوهرە، ئەرز «زەوی»، مریخ، مشتەری، زحل، ئۆڕانووس، نێپتۆن. هێندێ لەو گەڕۆکانە یەک یا چەند ئەستێرەیان هەیە کە بە دەوریاندا دەخولێنەوە و پێیان دەڵێن «مانگ»، زەوی یەک «مانگ» ی هەیە. ئەستێرەی مانگێ: «نتـ.» ئەستێرەیەکە دەگەڵ مانگ دەردەکەوێ و لەسەرەتای مانگدا زۆر لێی نیزیکە هەتا مانگ گەورەتر دەبێ، ئەیش زیاتر دوور دەکەوێتەوە. ئەستێرەی نەگەر: «نتـ.»، «تتـ.» ئە ئەستێرانەن کە لە جێگەی خۆیان نابزوون «لە مەدارێکدا ناسووڕێنەوە»، ئەمانە خۆیان ڕووناکییان هەیە وەکوو گەڕۆکەکان نەک هەر سارد بوونەوە، بەڵکوو گەرماییشیان زۆرە و سروشتیان وەکی هەتاوە. ئەوانەی زۆر لێک نیزیکن «نسبیا» لە شەوا کە ئاسمان ساف و بێ هەور و هەڵابێ، وەکوو پەڵە هەورێکی سپی دیاری دەدەن. «کاکەشان» یەکێکە لەو پەڵە هەورە مەزنانە کە ۱۸میلیون ئەستێرەی گەورە و بچووکی تێدا کۆبۆتەوە و هەر چەندێکیان دەورەی ئەستێرەیەکیان داوە و بوونە «منظومه» یەک چوار ساڵی پێ دەوێ تا «نوور» ی نیزیکتری ئەستێرەی نەگەڕ بگاتە زەوی، لە کاتێکدا دەزانین کە لە هەر سانییەیەکدا نوور ۳۰۰هەزار کیلۆمەتر ڕێگا دەبڕێ.
ئەستێور
[[پهـ: ستەرڤەن]]
«سـ.»، «مکـ.» ۱- حاڵی مەڕ، بزن یا مانگایەک، کە ساڵێک نەزابێ و شیری نەبێ. ۲ - دارێکی بەری نەگرتبێ. «... دارە بەنەکان ئەستێور بوون بنیشتێکی زۆریان دەردا...» «قزڵجی: پێکەنین- ۸۱» ٭ئەستەویر، «بکـ.» ئەستەور، ستەورە «ژابا- ۹»، ستەور «کفـ- 6۸۸» هس.: «هیندی کۆن» سەتەر=بێ حاسڵ. «فرەنسی» ستێریل=بێ بەر «دارودرەخت»، نەزۆک «گیاندار»، بێ حاسڵ «زەوی». تێبــ.ینی: من نەمبیستبوو ئەم وشەیە بۆ دارودرەخت بگوترێ بەڵام دڵنیام کاکە قزڵجی تا نەزانێ شتێک ڕاستە ناینووسێ.
ئەستێووڵک
[[ئەستێ+ووڵ «لە: تێووڵین» +ئک]]
«نتـ.» شیشێکی ئاسنە۲۰/۳۰سانتیمەتر درێژە سەرێکی پان کراوەتەوە، سەرەکەی دیکەشی یان وەکوو قوڵاپ و قەڵانگ وایە، یان دەسکێکی داری ڕێ دەخرێ. بۆ کاروباری ئاشپەزخانە و چێشت لێنان و نان کردن بەکاردێت. ئەستێوولکی تەندوور: «نتـ.» شکڵی هەر وەک ئەستێووڵک وایە، درێژترە و نانی پێ لە تەندوور دەکەنەوە، ئەگەر نانیش لەخۆیەوە کەوتە ناو تەنوورەوە، بە سەرە قولاپ دارەکەی دەری دێننەوە و ئاگری تەندووریشی پێ خۆش دەکەن تێبــ.ینی: کەرتی دووهەمی ئەم وشەیە «ووڵ» هەروەکوو نیشان دراوە بە لای منەوە لە مەسدەری «تێ ووڵین» کە ئێستا مانای «تێ گوشین» دەدا، وەرگیراوە، وا تێدەگەم کە «تێ ووڵین» شێوەیێکی کۆنتری «تێ گیران، تێ وەردان» بێ و ئەم ئامرازە لە پێشدا هەر بۆ تەندوور و نان کردن بووە لە پاشان چۆتە ئاشپەزخانە. سەرەڕای ئەوەش ڕێی دەچێتێ ئەم وشەیە لە «ئەستێ» و «ئووڵک» پێکهاتبێ کە بەشی دووهەمیان پاشبەندی بچووک کردنەوە بێت، لەم حاڵەتەدا هس.: «هەستی» لە لەهجەی باکووریدا و «ئەست» لە ئاوێستاییدا بە مانای ئێسقان.
ئەستێڵ
«نا.»، «سیمـ.» گۆلاوێکە لەبەر کانی و کارێزان دەکرێ و ئاوی تێدا کۆدەبێتەوە، بۆ ئاودانی کشتو کاڵ ٭ئەستێر، ئەستێرک، گۆل.
ئەستێڵ گرتن
«مستـ. متـ.» پەڕۆوپاڵ یا تۆپەوانەی تایبەتی دەگونجی ئەستێڵ ئاخنین، بۆ ئەوەی ئاوەکەی بۆی دێ لەبەری نەڕوا: ڕۆڵە ئیمڕۆ نۆبە ئاومانە بچن ئەستێڵەکە بگرن.
باج ئەستێن
[[باج + ئەستێن (ئەستاندن)]]
(نت.) تم: باجگر.
بەستێن
[[3- به‌ست + ئێن]]
«نت.، مک.» تیزماڵکه زەوێکی به خیز و چەوه، له هێندێ فەسڵی ساڵا ئاوی چەم ون ڕووبارانی لێ دەکشێتەوه * «کک.» شاتی. هس.:: بەست. بەستۆرە.:: چوار بێستانێکی له بەستێنی چۆمی کردوه زۆر خۆشه.
ئاگری پێوه نێی بۆ سۆی لێ هەڵناستێ
«کن.» زۆر ڕووت و ڕەجاڵ و نەداره.
ئێستێ
[[ئێست + ئێ]]
(بنت.) تم: ئێستە.
ئەستێ
«نا.»، «مکـ.» پارچە پۆڵایێکە پڕیشکی ئاگر لە «بەردئەستێ» دەکاتەوە. تێبــ.ینی: ئەم پارچە پۆڵایە وەکوو ئاڵقەیێکی شێوە سێ سووچ وایە، کەمێک «پووشووی دار» یان لەسەر «بەردەستێ» دادەنا و بەو پۆڵایە یەک دوو جار لە بەردەکەیان دەدا، پڕیشکی ئاگر، ئاگری دە پووشوو بەردەدا و دەیانخستە سەر سەبیل و قەننە، ئەو وەختەش کە هێشتا تفەنگی تازە و «چەشنی» لە کوردستان دانەکەوتبوو، پووشوویان ئاگر تێبــ.ەردەدا و دەیانخستە سەر تێسکەی تفەنگە کۆنەکان _کە باڕووت و گوللەیان تێ کردبوو ئاخنیبوویانەوە_ و پێیان ئاگر دەدا ٭«بکـ.» هەستە «تمـ: کفـ- ۳۱۴، ژابا- ۴۴۴».
ئەستێ لە باخەڵ
«نتـ.»، «سیمـ.» یارییەکی بە کۆمەڵە لە کوردەواری. تێبــ.ینی: خەڵکەکەی یاری دەکەن دەبن بە دوو دەستە، دەستەیەکیان «ئەستێ» یەک لە باخەڵی یەکێک لە خۆیاندا دەشارنەوە و دەستەکەی تر دەبێ بگەڕێ بیدۆزێتەوە، ئەم یارییە شێوەیێکی تری گۆرەوی بازی «جۆرابێن» و زەرفێن «فینجانێن» ە.
ئەستێ و بەرد
«نتـ.» دەزگای ئاگر کردنەوە بۆ قەننە و سەبیلە و تفەنگ، بە شێوەی کۆن. «تمـ: ئەستێ».
ئەستێ و پووشوو
«نتـ.» ۱- دوو پارچەن لە دەزگای ئاگر کردنەوە. ۲- «کنـ.» حاڵی دوو کەس کە پێکەوە هەڵ نەکەن و کۆبوونەوەیان ببێتە مایەی ئاژاوە: ئەم منداڵانە هەر دەڵێی ئەستێ و پووشوون، هەمیشە شەڕیانە. ٭کێردو پەنیر، مشک و پشیلە.
بەردەستێ
[[به‌رد/1+ئه‌ستێ]]
«نت.» جووره بەردێکی سەخت و ڕەق و ساف و لووسه، به «ئەستێ» لێی دەدەن پڕیشکی ئاگری لێ د بێتەوه.