تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باوبژ له زگی خۆ دەرکردن
«کن» تووڕ بوون و هەڕەشه و گوڕەشه کردنی بەقسه:: لێیگەڕێن با هەر چی باوبژی لەزگی دایه دەری کا. تێبــ.- ئەم کینایەیە له لەئەسڵا بە مانای «تڕ کەندن» ه «تم:٣- با/٣» بەڵام ئێستا ئەم مانایەی لەدەست داوه و تەنیا بۆ بە سووک حیساب کردنی کەسێک بەکار دێت، هەروەکوو هەڕەشە و گوڕەشەکانی به «تڕکەندن» دابێنن.
بزگوڕ
[[؟]]
«نت» 1- پارچه قوماشی کۆنی بێ کەڵک. 2- «مج.» هەر پارچەیێکی جلک.:: هەموو جلکەکانی لەبەر خۆی داڕنی و بزگوڕێکی د ەبەر خۆیدا نەهێشت.
ئەزگۆریی
[[ئەز+گوڕ+ئی]]
«نتـ.»، «بکـ.» تمـ: ئەزبەنی.
بازگەشت
[[فر.]]
(نمس.)، (مک.) پەشیمانی.
بازگەشت بوونەوە
[[فر. کو.]]
(مست.، لا.)، (مک.) پەشیمان بوونەوە، پاشگەز بوونەوە. خوایە تۆبە لە گوناحی خۆم بازگەشت بوومەوە. تێبــ.-آ) فارسی (بازگەشت) بە مانای گەڕانەوە لە شوێنێک دەکاردەکا. ب) لە نێوان (پاشگەز)ی سلەیمانی و ئەم (بازگەشت)ەدا پێوەندی هەیە و بە لای منەوە (بازگەشت) بۆتە (باشگەزت) و لە پاشان (پاشگەز٩ی لێ کەوتۆتەوە.
بازگ
(س.)، (جف.) تم: ١- بازە.
بەرزگ
[[1- به‌ر/4-+زگ]]
1- تم: بەر مسوڵدان. 2- شوێنی لای خوارەوەی گیاندارانی چوار پێ.:: گوریسەکە به بەر زگی وڵاغەکەدا بەرە و لەولاوه بیهێنەوه سەر پشتی. *«سیم.» بەرسک.