تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیزڕائیل
[[محر. عیبری]]
١- ئەو فریشتەیەی گیانی ئادەمیزاد دەکێشێ. ٢- (مج.) آ) پیاوی بەسام، ئەو کەسەی یەکێک یا زیاتر لێی بترسن. ب) ئەو کەسەی لەبەر دڵی کەسێ یا کەسانێ ناخۆشەویست و دزێو بێ. وەک ئیزڕائیل ببینم وایە، هەر دەڵەی ئیزڕائیلە. تێبــ.- ئەوی ڕاست بێ ئەو خوێندەوارانەی دەنگی (ع)یان لە زمانی کوردیدا بە دڵ نییە، ئەم وشەیان بەم دەردە بردووە دەنا خەڵکی لادێ هەر (عیزڕائیل) دەڵێن *عیزڕائییل. مەڵکەمۆت.
ئیزڕاب
[[=عا.: ئیزراب]]
(نمس.)، (کعر.) ١- ڕوو وەرگێڕان. ٢- (مج.) دەست لە کار هەڵگرتن و کۆبوونەوەی کۆمەڵێ خەڵک بۆ دەست خستنی هەندێ داوا، یا وەدی هێنانی هیندێ ئامانج (ئازادی، کەم کردنەوەی سەعاتی ئیشی کرێکاران، زیاد کردنی ڕۆژانە...) یا دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە شتێک، کارێک یا ڕووداوێ. * مان گرتن. (کئێر.) ئیعتیساب.
بزڕبزڕ
«ست.»، «مک.» حاڵی شیر یا ماستێ که تێکچووبێ. هس.: لیندوو لیندوو. تم: بزڕکان.
بزڕکان
«مست. لا.»، «سیه.» 1- تەفاعولی کیمیایی شیر و ماست لەناو خۆیاندا، لە ئەنجامی گەرم کردنیان لەسەر ئاور و تێکچوونی فیزیکی شکڵی دەرەوەیان جیابوونەوەی «ئاو» لێیان و لیندوولیندوو بوونی باقی ئەو شتانەی لە تەرکیبیاندا هەیه. * «مک.» هەڵگەڕان. 2- شێوان و سەر لێتێکچوونی ئینسان و پەڕینی ڕەنگی دەم و چاوی له ترسان *«مک.» پەشۆکان.
بزڕکاندن
«مست. مت.» 10- قسە پەڕاندن له وەختی نووستوویی و نەخۆشیدا، هەروەها لەکاتی سەرە مەرگا. 2- «مج.» قسەی بێ ڕێ و جێ کردن لەحاڵی ئاساییدا:: قسان دەبزڕکێنێ. کوڕ ئەوه چته دەبزرکێنی. * ڕاواندن. وڕێنه کردن.
بزڕکاو
«نمف. بزڕکان.» 1- شیر یا ماستێکی تێکچووبێ. 2- ئینسانێکی ڕەنگی پەڕی بێ.:: ئەم ماسته بزڕکاوه چیه کڕیوته؟ ئەوه بۆوا بزڕکاوی.
بزڕبزڕ
«ست.»، «مک.» حاڵی شیر یا ماستێ که تێکچووبێ. هس.: لیندوو لیندوو. تم: بزڕکان.