تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بزووک
[[بزوودبزوتن+ئووك «پب» ]]
«سن.»، 1- «سفا.» تم: بزۆر. 2- «س.» حاڵی پیاوی کار لەدهست هاتوو، ئەوەی له کاراندا بە دەست و برد بێ.* زرنگ. چالاک.
بووزوو
[[؟]]
«نا..» قوماشێکی تایبەتی کوردستانه، جۆڵای کورد له «مەرەز» دەیکەن و دەکرێته ڕانک و چۆغه و شاڵ و شەپک.* «کعر.» شاڵ.
بۆڵمازوو
[[ بۆڵ+مازوو]]
«نت. «مک.»، «سیم.» جۆره ترێیەکه، دەنکی خڕه وەکوو مازوو هەر بەقەد مازوویێکیش گەورەیه. هێشووی پڕ و توێکڵی ئەستوور و ڕەنگی زەردی شینباوه. «بۆڵمازوو» و «مسکی» و «مێخی» و «ڕەزاقی» و «گون توڵه» و «کلکه ڕێوی» و «عوشاقی» «پیرەمێرد، ل-279
بەزوبنێشت
» نت.»، «مک.» هەتوانێکی کوردەوارییه، له تێکەڵ کردنی «بەز» ی خاوی مەڕ یا بزن دەگەڵ «بنێشت» دروست دەبێ و د خرێته سەر هەندێ برینی وەکوو سووره کوان و دوومەڵ و... بۆ ئەوەی بگا و دەمی بکاتەوه و کێم و هەوایەکی تێدا کۆ بۆتەوه بێته دەر «دەرببێ»
١-بازوو
[[ست: بازوو. پە: بازووك]]
(نا)، (سیم) یەکەم بەشی دەستی ئینسان لەلای شانی ڕا، ئەو بەشەی دەست کە دەکەوێتە نێوان شان و قۆڵ * باهوو، باهۆ. باسک: « بازوەم جەتار، بلور ڕەخشان» «مەیگوون لەب چو لەعل، دانەی بەدەخشان» .(خانا-٧٦)
٢-بازوو
(ص.) ١-(مک.) حاڵی گایەک کلک و لاقی سپی بن. ٢-(جف) تم: ١-بازە. تێبــ. - (باز) لە لەهجەی جنووبیدا (بن لەهجەی لۆری) بۆ گایە ک دەگوترێ، نێو چاوان و کلکی پەڵەپەڵی سپی تێدابێ.