تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاو لەدەم زان
«کنـ.» تمـ: ئاو لەدەم گەڕان.
بازبازانێ
[[باز+باز+ ئانێ]]
(نت)، (هل.) تم: بازبازێن.
بووک دابەزاندن
ئازادیخوازانە
[[ ئازادی + خوازی + ئانە] ]
١- «ستـ.» هەر کار و کردەوە و شتێکی پێوەندی بە ئازادیخوازییەوە هەبێ: خەباتی ئازادیخوازانەی میللەتان، مەقالەی ئازادیخوازانەکانی ڕۆژنامەی «نوور» بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی نەتەوەی کورد. ٢-[ ئازادیخواز + ئانە]، «بنتـ.» وەکوو ئازادیخوازان، بە شێوەی ئەو کەسانەی ئازادییان دەوێ: ئازادیخوازانە بیر لە مەسەلەکە بکەوە. تێبــ.: ئەم وشەیە ئەگەر «سفەت» بێ لە وشەی «ئازادیخوازی» وەردەگیرێ و لە جوملەدا پاش ناو دێت و لە ئەسڵا دەبێتە «ئازادیخوازیانە» بەڵام دەنگی «ی» ەکە لەبەر قورسی دەکەوێ. بەڵام ئەگەر «بەند = قید» بێ لە وشەی «ئازادیخواز» دادەتاشرێ و هەمیشە پێش ناو دەکەوێ.
ئامان لەرزانە
«نتـ.» هەوایەکی کلاسیکی گۆرانی کوردییە.
ئاڵۆزاندن
«مسـ. متـ.» تمـ: ئالۆز کردن: ئیشەکەیان لێ ئاڵۆزاندین. کچێ ماشەرەکە ناڵۆزێنی.
بوغزاندن
[[عا. كو. ]]
«مست. مت.» خۆش نەویستن، ڕق لێ بوون:؛، من کەس نابووغزێنم. پیاوی دووزمان خوداش دەیبووغزێنێ.
بەزاندن
«مست. مت.» دەرپەڕاندنی کەسێک له مەیدانی چالاکیدا. شکاندن و مەغلووب کردن:: بەرەی میللەتان و ئازادی خوازان، بەرەی کۆنەپەرەستان و ئەوانەی مافی میللەتان پێشێل دەکەن، دەبەزێنێ.
دابەزاندن
[[ دا «پێبف.» + به‌زاندن ] ]
«مست. لا.» 1- هێنانه خواری یەکێک لەسەر پشتی ئەسپ و هەموو جووره هۆیەکی هاتوچۆ.:: دەستی گرت و له ئۆتۆموبیلەکه دای بەزاند هەیتەیەکی وایه سواران له ئەسپی دادەبەزێنێ. لەشکرێکی زۆریان به پاراشووت لەو دەشته دابەزاندووە. 2- له پایە و پلەی کۆمەڵایەتی و... هێنانه خوار وه:: به چەند جارێک چەند پلەیان دابەزاند و کردیانەوه موودیر.* «کعر.» داگرتن.
هەڵبەزاندن
[[ هه‌ل «پێبڤ» + به‌زاندن]، ]
«مست.مت.» 1- شتێک یا کەسێک له خوارەوه ڕا بۆ لای سەرەوه و هەڵاویشتن و جوڵاندن:: منداڵەکه هێنده هەڵ مەبەزێنه با ئازاری نەگا. 2- «مج.» تەشقەڵە پێ کردن. کارەسات بەسەر هێنان.
ئاوتێزان/تزان
«مستـ. لا.» پڕبوونی دەم لە ئاو. تێبــ.ینی: بە دیتنی کەسێ کە شتی ترش بخوا یا باسی شتی ترش و چێشتی خۆش بکا، «غووددە» کانی ناو دەم دارووژێن و ئاویان لێ دەردەپەڕێ.: ئەوەندەی باسی مزرۆکە کرد هەرچی لە مەجلیسەکە بوون دەمیان ئاوی تێزا.
ئاوزان
«مسـ. لا.» تمـ: ئاووزیان «تمـ: خا. جـ۱-٦٣»
ئاوێزان
[[ئاوێز+ئان]]
«سفا.» حاڵی کەسێ یا شتێ کە بە جێگایەکەوە یا بە کەسێک و شتێکەوە هەڵاوەسرابێ. «وەرگەڕێ ئاوێزانت بم، شۆرابەی گوارەی جوانت بم».
ئاوێزان کردن
«مستـ. متـ.» هەڵاوەسینی شتێک بە شتێکەوە. «چۆن نەسیم یاوا بە جەختێ» «ئاوێزانش کرد نە پای درەختێ» «خانا_٦۰»
ئاڵۆزان
«مسـ. لا.» تمـ: ئاڵۆز بوون ١ و ٢ و ٤.