تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بریسکه بریسک
«نت.» بریسکەی یەک لەدوای یە ک، بریسکانەوه * ئەوه چیه لەوێ کەوتووه هەر بریسکەبرێیسکێتی.
بریسکانه وه
[[بریسك+2-ئان/4+2-ئه‌وه]]
«مست. لا.» درەوشانەوه و پرشنگ دانی شتێک لەبەر تیشکی ڕۆژ یا هەر ڕووناکایێکی تر.*بروسکانەوه بریسکیان، بریسکەدان، بریقانەوه، بریقەدان، بریقه هاتن.:: هیچ نییه شوشەیه لەناو خۆڵەکەدا دەبریسکێتەوه، ئەوه نەقیمی ئەنگوستیلەکەت ئەڵماسه وا دەبریسکێتەوه ؟
بریسکه
[[بریسك+5-ئه‌/1]]
«نت.» پڕشنگی درەوشانەوەی زۆر گورج و خێرا. تێبــ.- هەندێ شت «ئاو، ئاوێنه، جەواهیرات، شوشە، هەندێ مەعدەن،....،...» ئەگەر تیشکی هەتاو یان ڕووناکایی دیکەیان لێ بدا، تیرێژ «اشعه» ی نوور لەسەریان دەشکێتەوه و ئەو شوێنەی بەر تیشک کەوتووه بەولاولای خۆیدا پڕشنگ دەدات.*برووقه، بریقه، بریق و باق.
بریسکه دان
«مست.، لا.» تم: بریسکانەوه.
بریسکه بریسک
«نت.» بریسکەی یەک لەدوای یە ک، بریسکانەوه * ئەوه چیه لەوێ کەوتووه هەر بریسکەبرێیسکێتی.