تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرگه پشتی
«نت.»، «سیم.» تم: بەرگەسەرین تێبــ.ینی: پشتی جووره سەرینێکه.
بانبارگه
[[1-بان/٣+بارگه]]
«نت.» بەر بووک یا هەر ژنێکی دیکه، که لەسەر بارگەی جیازی بووکەوه سوار دەبێ و لەماڵی بووکێ ڕا دەچێته ماڵی زاوا.
بەرگه
[[ست: ڤەرەنگە.]]
«نا.»، «مک.» توانستنی خۆگرتنی ئینسان یا هەر گیاندار و شتێ له پێش هێزێکی ماددی یا مەعنەوی.
بەرگه سەرین
«نت.»، «کئێر.»، کیسەیەکی ئوستوانەیی شکڵه، له چیت یا بلووری دروست دەکرێ و «سەرین» ی دەناو دەندرێ. * «مک.» بەرگەسەنیر. «سیم.» بەرگە پشتی.
بەرگه دەمانچه
«نت.» پارچەیەک جەرمه به شکڵی دەمانچەی دەخەنه ناو.
بەگیرگه
[[ به گیر + گه «= ئك + 5- ئه/2]]
«ست.»، «مک.» حاڵی کەسێکی لەسەر قسه و له کاراندا زۆر خۆ ڕابگرێ، کەسێکی بەرامبە ر ڕووداوان یا خەڵکی، کەمتر خۆ بەدەستەوه بدا.