تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بارشت
(نمس.)، تم: بارین. وادیارە ئەوشۆ هەوای بارشتی هەیە.
برشاوی
[برش/١+٢-ئاوی]]
«ست.» حاڵی هەرشتێکی کەڕووی هەڵێنابێ.:: ئەم نانه برشاویانه چن داتان ناوه؟.پرتەقاڵەکان هەموویان برشاوین کەڵکی خواردنیان پێوەنیه.* کەڕواوی.
برشته
[[په‌: بریشته‌ك]]
« س.»، «مک». نانێکی باش برژابێ و گوڵی کردبێ. تێبــ.- ١» ئەم وشەیه لە مەسدەری «براشتن = برژاتن» ەوه هاتووه که لە لەهجەی باکووریدا ماوه و له لەهجەی ناوەندیدا بۆتە برژاندن. ب» لە موکریان، تەنیا وەکوو سیفەت بۆ «نان» دە گوترێ، بە ڵام له لەهجەی باکوریدا «براشتی وەکوو «بریشەک» ی پەهلەوی بۆ ەموو شتێ لەشوێن «برژاو» ی ناوەندی بەکاردێت:: گۆشتی براشتی، مریشکی براشتی.
بەدسرشت
ست.» ئەو کەسەی که بەتەبیعەت حەز له ئازار دان، زیان پێ گەیاندن و ناڕەحەت کردنی خەڵک بکا و خراپەی خەڵکی بێ خوش بێ.
برش
[[؟]]
«نا.»، «مک.» ١- توێژێکه ڕەنگی مە یلەو شینه- هێندێ جار هەر شین شینە و جار جارەش شینێکی کاڵی مەیلەو سپی- وەکوو کوڵکه یا لۆکەیەکی زۆر شی کرابێتەوه، وایه، لەشوێنی نمدار، لەسەر نان، پتەنیر، ماست و هەندێ میوه پەیدا دەبێ. *کەڕوو. تێبــ.- ١) زانستی تازە ئەو ماددەیه لە ڕێزی کۆمەڵێ گیای بێ ڕەگ و ڕیشه بەناوی قارچک دادەنێ و پەنسیلین لەو ماددەیه کە به زمانی فڕەنسی «پێنسێلیۆم» ی پێدەلێن، دەگیرێ «تم: لاڕووس- ٦٨٠» ب» لە زاۆر کۆنەوه لە کوردستان، بۆ چاک کردنەوەی برین و کوان له برشی نان کەڵک وەردەگیراوه. دەگێرنەوه مەحموود پاشای جاف ئەسپێکی زۆر باشی هەبووه، شانی بریندار دەبێ و هەرچی دەرمانی دەکەن چانابێتەوه، ڕۆژێ کابرایەکی کوردی خێڵەکی دێ کە چاوی پێدەکەوێ دەڵێ: چەند نانێک بەگەرمی بکەنه «نردوو»، دایپۆشن هەتا برش هەڵدێنێ ئەوسا نانه برشاوییەکان لە برینی شانی ئەسپەکه دەنێ، بە ماوەیەکی کەم چاد بێتەوه. ٢- «مج.» ناڕ حەتی و تەنگەنەفەسی لەبەر گەرما یا تە نگی جێگا.
برش هەڵاتن
[[برش/٢+هه‌ڵ+هاتن]]
«مست. لا.»، «مک.» تەنگەنەفەس و ناڕەحەت بوون لەگەرمان و تەنگە بەری جێگا..* پیش هەڵاتن.
ئاڵشوێرش
«تو.»، «نمسـ.». تمـ: ئاڵ و وێر. تێبــ. ــ ئەم وشەیە لە دوو مەسدەری تورکی «ئاڵمق، ئاڵماغ = کڕین، ئەستاندن، وەرگرتن» و «وێرمق، وێرماغ = دان، تەسلیم کردن» وەرگیراوە و لە گەڵێ مەڵبەندی کوردستان برەوی هەیە.
برش هەڵێنان
[[برش/١+هه‌ڵ+ێنان]]
«مست. لا.»، «مک.» پەیدا بوونی برش لەسەر نان و شتی دیکه.* کەڕوو هەلێنان.